قه‌سه‌ده: له ٤ به‌ره‌ی شه‌ڕ ٣٨ چه‌ته‌ی داعش كوژران
قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی دێره‌زۆر-دا له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێردا ٣٨ چه‌ته‌ی داعش كوژراون.
قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی دێره‌زۆر-دا له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێردا ٣٨ چه‌ته‌ی داعش كوژراون.
دواهه‌مین قۆناغی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر له چوارچێوه‌ی «شه‌ڕی نه‌هێشتنی تێرۆر»دا به‌رده‌وامه. ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك (قه‌سه‌ده) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاماری شه‌ڕی ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی ئاشكرا كرد. به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی قه‌سه‌ده له هه‌ر ٤ به‌ره‌ی شه‌ڕی باغۆز، هه‌جین، سووسه و به‌حره ٣٨ چه‌ته‌ی داعش كوژراون و شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده ٣٧ خاڵی نوێیان دامه‌زراندووه.
ڕاگه‌یه‌نراوی قه‌سه‌ده:
به‌ره‌ی باغۆز
له‌نێوان شه‌ڕڤانانی ئێمه و چه‌ته‌كانی داعشدا شه‌ڕ ڕووی دا. له به‌ره‌كانی پێشه‌وه جموجۆڵێكی زۆری چه‌ته‌كان هه‌بوو، شه‌ڕڤانانی ئێمه به هه‌موو هێزی خۆیانه‌وه چه‌ته‌كانیان كرده ئامانج. هه‌روه‌ها چه‌ته‌كان به تۆپهاوێژ ناوه‌نده‌كانی شه‌ڕڤانانیان تۆپباران كرد، به‌ڵام هیچ زیانێك به شه‌ڕڤانانی ئێمه نه‌كه‌وت.
له به‌یانیی ئه‌مڕۆدا شه‌ڕڤانان ٣ كم پێشڕه‌وییان كرد. له ئه‌نجامی ئه‌م شه‌ڕه‌دا زۆر چه‌ته كوژران. شه‌ڕڤانان ١٧ بنكه‌ی خۆیان دامه‌زراند و تیمه‌تایبه‌ته‌كانی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین ٤ مینی چه‌ته‌كانیان پووچه‌ڵ كرده‌وه.
چه‌ته‌كان ویستیان سوود له خراپی دۆخی كه‌شوهه‌وا و كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ودای بینین وه‌رگرن و هه‌وڵیان دا هێرش بكه‌نه سه‌ر بنكه‌كانی قه‌سه‌ده، به‌ڵام شه‌ڕڤانان هێرشه‌كانیان تێك‌شكاند و له ئه‌نجامدا ١٠ چه‌ته كوژران و چه‌ندین چه‌ته‌ش هه‌ڵاتن. له هه‌مان كاتدا هاوپه‌یمانه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌ییش ده‌ڤه‌ره‌كانی ژێر ده‌ستی چه‌ته‌كانی تۆپباران كرد.
به‌ره‌ی هه‌جین
له‌م به‌ره‌یه شه‌ڕڤانانی ئێمه ١كم پێشڕه‌وییان كرد. دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین چه‌ته كوژران، شه‌ڕڤانان ٢٠ خاڵی نوێیان دامه‌زراند. هه‌روه‌ها هه‌موو ڕێگه و خه‌نده‌قه‌كانی چه‌ته‌كانیان گرت بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانن هێرشی پێچه‌وانه ئه‌نجام بده‌ن. چه‌ته‌كانی داعش سوودیان له شه‌پۆلی تۆز و با وه‌رگرت و هێرشیان كرده سه‌ر خاڵه‌كانی شه‌ڕڤانانی ئێمه، به‌ڵام شه‌ڕڤانان هه‌موو هێرشه‌كانیان تێك‌شكاند.
به‌ره‌ی سووسه
له شارۆچكه‌ی سووسه له نێوان شه‌ڕڤانانی ئێمه و چه‌ته‌كانی داعش شه‌ڕێكی سه‌خت ڕووی دا. چه‌ته‌كان ویستیان سوود له دۆخی كه‌شوهه‌وا وه‌رگرن و هێرشێكی پێچه‌وانه‌یان ئه‌نجام دا، به‌ڵام شه‌ڕڤانان وه‌ڵامیان دانه‌وه و هێرشه‌كه‌یان تێك‌شكاند. شه‌ڕ له‌م به‌ره‌یه هه‌تا ئێستا به‌رده‌وامه.
به‌ره‌ی به‌حره
چه‌ته‌كانی داعش هێرشی سه‌ختیان كرده سه‌ر ناوه‌نده‌كانی شه‌ڕڤانان. له ئه‌نجامدا له‌نێوان شه‌ڕڤانانی ئێمه و چه‌ته‌كانی داعشدا شه‌ڕێكی سه‌خت ڕووی دا و چه‌ندین چه‌ته كوژران. فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌یی ٢ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو، ئۆتۆمبێلێكی دۆشكه‌له‌سه‌ر و بلدۆزهرێكیان ته‌قانده‌وه.
ئامار
- ٣٨ چه‌ته كوژران.
- فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان له ١٣ شوێنی چه‌ته‌كانیان دا.
- فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان ٣٣ مووشه‌كی هایمه‌رز-یان له چه‌ته‌كان دا.
- ناوه‌ندی فه‌رمانداره‌تیی چه‌ته‌كان، ١١ بنكه، ٢-٣ تۆپهاوێژی هاوه‌ن، ٢ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو، ئۆتۆمبێلێكی دۆشكه‌له‌سه‌ر و بلدۆزه‌رێك ته‌قێنرانه‌وه.
- ٤ مین پووچه‌ڵ كرانه‌وه.
- ٣٧ خاڵی شه‌ڕڤانان دامه‌زرێنران.
s.m