قه‌سه‌ده: له ناوچه‌ی باخۆزی سه‌روو ١٩ چه‌ته‌ی داعش كوژران
قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، له ناوچه‌ی باخۆزی سه‌روو له ڕۆژهه‌ڵاتی دێره‌زۆر شه‌ڕێكی سه‌خت له ئارادایه و ١٩ چه‌ته‌ی دیكه‌ی داعش كوژراون.
قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، له ناوچه‌ی باخۆزی سه‌روو له ڕۆژهه‌ڵاتی دێره‌زۆر شه‌ڕێكی سه‌خت له ئارادایه و ١٩ چه‌ته‌ی دیكه‌ی داعش كوژراون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك (قه‌سه‌ده) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ده‌ستنیشانی كرد له چوارچێوه‌ی قۆناغی دووه‌می هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیردا هێزه‌كانیان له ناوچه‌ی باخۆزی سه‌روو هه‌ڵمه‌تی پاككردنه‌وه‌یان ده‌ستپێكردووه و ١١ مینی چه‌ته‌كان پووچه‌ڵ كردووه‌ته‌وه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی قه‌سه‌ده‌دا هاتووه:
«له‌م ناوچه‌یه‌دا تێرۆریستان بۆ ئه‌وه‌ی پێشڕه‌ویی شه‌ڕڤانه‌كانمان بوه‌ستێنن، به ئۆبوس و هاوه‌ن دواتریش به ٣ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو هێرشیان كرده سه‌ر هێزه‌كانمان. هه‌ر ٣ ئۆتۆمبێله بۆمبڕێژكراوه‌كه له لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه تێك‌شكێنران. هێزه‌كانمان هاوكات ماتۆڕێكیان له‌ناوبردووه كه دۆشكه‌یه‌كی ١٢،٥ی له‌سه‌ر بوو. له‌م شه‌ڕانه‌دا ١٩ چه‌ته كوژران و هێزه‌كانمان ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر ته‌رم و چه‌كی چه‌ته‌كان. هه‌روه‌ها له‌و شه‌ڕه‌دا فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانیش پشتگیری له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌مان ده‌كه‌ن. به‌گشتی ٤ شه‌ڕڤانی ئێمه له‌و پێكدادانانه‌دا بریندار بوون.»
s.m