قه‌سه‌ده: ٩ چه‌ته‌ی دیكه‌ی داعش كوژران
قه‌سه‌ده كوژرانی ٩ چه‌ته‌ی دیكه‌ی داعشی له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیردا ڕاگه‌یاند.
قه‌سه‌ده كوژرانی ٩ چه‌ته‌ی دیكه‌ی داعشی له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیردا ڕاگه‌یاند.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك (قه‌سه‌ده) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاماری شه‌ڕی ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی دواهه‌مین قۆناغی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیری ئاشكرا كرد كه له چوارچێوه‌ی «شه‌ڕی نه‌هێشتنی تێرۆر»دا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا له ڕۆژهه‌ڵاتی چه‌می فورات ٩ چه‌ته‌ی داعش كوژراون و ده‌ستیش به‌سه‌ر بڕێكی زۆری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیدا گیراوه.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی قه‌سه‌ده:
به‌ره‌ی باغۆز
له نێوان شه‌ڕڤانانی ئێمه و ڕێكخراوی تێرۆریستی داعشدا شه‌ڕی سه‌خت ڕوویدا. چه‌ته‌كان له‌م شه‌ڕه‌دا چه‌كی قورس و تۆپی هاوه‌نیان به‌كارهێنا. له ئه‌نجامی ئه‌م شه‌ڕه‌دا، تۆپهاوێژێكی ١٢٠ملم و بڕێكی زۆری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی كه‌وته ده‌ستی شه‌ڕڤانانی ئێمه. هه‌روه‌ها چه‌ندین تێرۆریست كوژراون.
له به‌یانیدا، چه‌ته‌كانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر بنكه‌كانی هێزه‌كانمان له باشووری گوندی سووسه. شه‌ڕڤانانی ئێمه وه‌ڵامیان دانه‌وه و شه‌ڕێكی سه‌خت هاته ئاراوه. له ئه‌نجامدا زۆر تێرۆریست كوژران. هه‌روه‌ها شه‌ڕڤانان ماتۆڕێك و چه‌ندین ئامێری دیكه‌ی تێرۆریستانیان ته‌قاندنه‌وه و زۆر مینیشیان پووچه‌ڵ كردنه‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه شه‌ڕڤانان به تۆپی هاوه‌ن بنكه‌كانی تێرۆریستانیان كرده ئامانج و ژماره‌یه‌كی زۆری تێرۆریست كوژران. به‌هۆی مینڕێژكرانی ناوچه‌كه و سه‌ختی هێرشه‌كان ژماره‌ی كوژراوی تێرۆریستان نه‌زانرا. هێزه‌كانی هاوپه‌یمانه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌یی بنكه‌كانی تێرۆریستانیان كرده ئامانج و ٣ بنكه‌یان ڕووخاندن و ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌ته كوژران.
به‌ره‌ی هه‌جین
له‌م به‌ره‌یه‌ش، له‌نێوان شه‌ڕڤانانی ئێمه و تێرۆریستانی داعشدا شه‌ڕی سه‌خت ڕوویدا. له شه‌ڕه‌كه‌دا زۆر تێرۆریست كوژران و چه‌ندین بنكه‌یان ڕووخێنران. شه‌ڕڤانانی ئێمه ژماره‌یه‌كی زۆری مینیان پووچه‌ڵ كرده‌وه كه چه‌ته‌كان بۆ ڕێگرتن له پێشڕه‌ویی شه‌ڕڤانان جێگیریان كردبوون.
ئامار:
- ٩ تێرۆریست كوژران
- فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌یی له ٢ شوێنیان دا، هه‌روه‌ها هاوپه‌یمانان به مووشه‌كی هایمهرزیش له ٢ شوێنی دیكه‌یان دا.
- ٣ بنكه‌ی تێرۆریستان ڕووخێنران، ماتۆڕێك ته‌قێنرایه‌وه و ده‌ستبه‌سه‌ر تۆپهاوێژێكی هاوه‌نی ١٢٠ملم-دا گیرا.
s.m