قەسەدە، ئاماری شەڕ و زیانە گیانی و مادیەکانی ڕاگەیاند.
ناوەندی راگەیاند و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیموکراتی قەسەدە، ئاماری شەڕی وەحشیگەرانەی ڕژێمی تورکی دژ بەڕۆژئاوی کوردستانی بڵاو کردوە.
ناوەندی راگەیاند و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیموکراتی قەسەدە، ئاماری شەڕی وەحشیگەرانەی ڕژێمی تورکی دژ بەڕۆژئاوی کوردستانی بڵاو کردوە.
قەسەدە رایگەیاند:
هێزەکانی ڕژێمی تورک و تاقمە چەتە تەرۆریستەکانی وەک بەرەی نوسرە و جەبهەت شامییە، بەناو درعی فرات، لە 20 ئەم مانگی چلەی 2018، هیرشێکی هۆڤانەی هەمەلایەنەیان کردوە سەر هەرێمی عەفرین.
هێرشەکەیان وەک ئەوەی داعش هۆڤانە و تەرۆریستیانە گەلەکەمانی لە عەفرین کردە ئامانج، لە ڕاستی درێژەدەری هەمان هێرشی داعشە. بەڵام ڕوبەڕوی بەرخودانێکی مەزن و قارەمانەی شەرڤان و گەل بوویەوە، وێرای هێزی زۆری تورکیا و تاقمە چەتەکانی و چەکی ناتۆ تیکشکێنرا، بەڵام ئەوان بە تانک و تۆپ و فرۆکە هاوڵاتیانی مەدەنیان کردۆتە ئامانج و ژنان و منداڵان کۆمەڵکوژ دەکەن.
هێرشەکانی ئەرەتەشی تورکی داگیرکەر، بە عەفرینەوە نەوەستان، کانتۆنی جزیرەشیان گرتەوە.
قەسەدە، بەم شێوەیە ئاماری شەڕ و پێکادان و بۆردومان و زیانە گیانەکان دەخاتە ڕوو:
عەفرین:
تۆباران و هاوەنباران- 699 جار.
هیرشی زەمینی- 191 جار.
هێرش بە هەلکۆپتەری جەنگی- 1 جار.
شەڕی ڕووبەڕوو، 136 جار.
فرۆکەی پشکنین- بەردەوام بە ئاسمانی ناوچەکەوەن.
308 سەرباز و چەتەی تورک کوژراون، لە ناویاندا 4 فەرماندەی گەورە هەن لەوانێش بەناو فەرماندەی لیوای سەمەرقەند" ئەحمەد فایز"، ژمارەیەکی زۆر بریندار، تەرمی 4 سەربازی کورژاوی تورک لە دەستی هێزەکانمان دایە.
هێزەکانمان دەستیان بەسەر برێکی زۆر بەڵگە، چەک و تەقەمەنی و تفاقی سەربازیدا گرتووە.
چەندین تاک و زریپۆش و ماشێنی سەربازی تیکشکێنراون، لە ناویاندا 4 زرێپۆشی جۆری دوپشک، چوار زرێپۆشی گوێزەرەوەی سەربارزان، ماشیکی دۆشکە لەسەر، 2 بدۆزەر، 2 تانک، ماشێنێکی بی ئیم بی.
ئەو شەڕانەی کە وردەکاری زیانەکانی دوژمن بەدەستمان نەگەشتووە- 7 جار.
ژمارەی شەهیدەکانمان-43 شەهید کە لەناویندا 8 شەڕڤانیان هی یەپەژەن.
59 شەهید و 134 شەهیدی مەدەنی هەن.
منبج:
لەو بەرەشەوە هێزەکانی تورک و تاقمە چەتەکانی چەندین جار بە دۆشکا هێرشیان کردوەتە سەر هێزەکانمان.
کۆبانێ:
هیزەکانی تورکیا بە تۆپ، هاون و دۆشکە 3 جار هێرشیان کردوەتە سەر گوندی زۆر مەغار.
جزیرە:
تۆپ، هاون و دۆشکە و تانک، هێرش کراوەتە سەر هاوڵاتیانی مەدەنی، بەو هۆیەوە 3 هاوڵاتی شەهید بوون و یەکیکیش بریندار بووە.
هـ.هـ