قەسەدە ئاماری هێرشەکانی ٢٤ کاتژمێری رابردووی ئاشکرا کرد

ناوەندی راگەیاندنی قەسەدە ئاماری هێرشەکانی ٢٤ کاتژمێری رابردووی داگیرکەرانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆ سەر ناوچەکە ئاشکرا کرد.

ناوەندی راگەیاندی هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک-قەسەدە لە بارەی شەڕ و خۆڕاگرییەکانی شەڕڤانان لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بەرامبەر بە سوپای تورکی داگیرکەر کە لە ٤٧-مین رۆژیدایە، راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە.

لە راگەیێنراوەکەدا هاتووە: "هێرشی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بە ئامانجی بەرفراوانکردنی سنووری داگیرکەرییەکانیان، بە بێ وەستان بەردەوامن.  

تل تەمر

سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بە رێگای ئاسمانی و بە پشتیوانی تانک و تۆپ و چەکی قوڕس لە گوندی داودیە هێرشی سەنگەرەکانی شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی سوریانییان کرد.

عین عیسا

جموجوڵ و هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی، بە پشتیوانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و تانک و تۆپ لە ناوچەکە بەردەوامن. سوپای داگیرکەر هەروەها خاڵە هاوبەشەکانمان لەگەڵ سەربازانی سوپای سوریا، بە ئۆبوس تۆپباران دەکات.

قزعەلی

سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بە پشتیوانی فڕۆکەی جەنگی بێ فڕۆکەوان و چەکی قوڕس هێرشی ناوچەکەیان کرد."

ز.ش