قەسەدە ئەنجامی جموجوڵی داگیرکەرانی لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ئاشکرا کرد

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک-قەسەدە ئەنجامی شەڕ و خۆڕاگرییەکانی شەڕڤانان لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ئاشکرا کرد.

قەسەدە لە راگەیێنراوێکدا رایگەیاند:

"جموجۆڵی فڕۆکەی جەنگی بێفڕۆکەوان و هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک و گروپە چەتەکانی، لە سەرتاسەری ناوچەکە بەردەوامن.

تل تەمر

گروپە چەتەکانی سەر بە سوپای داگیرکەر لە گوندی ئوم ئەلکێف بە چەکی دوورمەودا و قەنناس هێرشی سەنگەرەکانی ئەنجومەنی سەربازی سوریانییان کرد.

عەین عیسا

جموجوڵیی سەربازی و هەوڵە داگیرکەرییەکانی سوپای تورک و گروپە چەتەکانی لە ناوچەکە بەردەوامن. سوپای داگیرکەر بە چەکی قوڕس هێرشی گوندەکانی خربەت فارس و زەنوباو کەفیفای ناوچەی قزعەلییان کرد. هەروەها فڕۆکەی جەنگی بێفڕۆکەوان لە ئاسمانی ناوچەکەدا سووڕانەوە."

ز.ش