قەسەدە: لە هەموو ناوچەکە هێرش و جموجۆلی فڕۆکەی چاودێریی بەردەوامە

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) رایگەیاند، هێرشەکان لەسەر رۆژئاوا و چاودێریکردن لەلایەن فڕۆکەی بێفرۆکەوان بەردەوامە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە بە ڕاگەیانراوێک ئەنجامەکانی شەڕی لە رۆژی پەنجا و سێیەمینی بەرخۆدانی رۆژئاوا و باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ئاشکرا کرد.

ڕاگەیاندنەکە بەم شێوەیەیە:

"سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی، هێرش و جموجۆلەکانیان بۆ چاودێریکردن لە سەرتاسەری ناوچەکە بەردەوامە.

تەل ته‌مر

سوپای داگیرکەر و گروپی چەتەکان لە دەروبەری تەل تەمر لە هێرشەکانیان بە چەکی قورس بەردەوامن. چەتەکان لە گوندی دەردارا هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی ئەنجومەنی سەربازی سریانییەکان و هەرێمەکانی هاوڵاتیان.

عه‌ین عیسا

سوپای داگیرکەر و چەتەکانی، گوندەکانی عەین عیسا و قز ئالییان بە شێوەیەکی سەخت و چڕ تۆپباران کرد و چەندین شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیانی سڤیلیان کردە ئامانج. گوندەکانی ئەو سەرا، کورکێ، ئوم ئەلبەرامی، مەسعودیە بە تانک و تۆپ بۆردومان کران. هەروەها سوپای تورکی داگیرکەر بە چەکی قورس هێرشیان کردە سەر گوندی گەنتەری و رێگەی M4ی نێودەوڵەتی.

لە ئەنجامی هێرشەکانی سوپای داگیرکەر بە چەکی قورس، هەڤاڵێکمان شەهید بوو".

ف.ق