قەسەدە ناسنامەی ٨ شەهیدی بەرخۆدانی شکۆی ئاشکرا کرد
هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک-قەسەدە لە راگەیێنراوێکدا ناسنامەی ٨ شەڕڤانی خۆی کە لەبەرواری نێوان ١٠ی تشرینی یەکەم بۆ ٢٣ی تشرینی دووهەم لە بەرخۆدانی شکۆدا شەهید بوون، ئاشکرا کرد.
هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک-قەسەدە لە راگەیێنراوێکدا ناسنامەی ٨ شەڕڤانی خۆی کە لەبەرواری نێوان ١٠ی تشرینی یەکەم بۆ ٢٣ی تشرینی دووهەم لە بەرخۆدانی شکۆدا شەهید بوون، ئاشکرا کرد.
ناوەندی راگەیاندنی و چاپەمەنی قەسەدە لە راگەیێنراوەکەیدا باسی لەوە کرد کە لە چوارچێوەی بەرخۆدانی شکۆدا شەڕڤانان وڵامی هێرشەکاکی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بۆ سەر هەرێمەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، دەدەنەوەو رایدەگەیێنێت کە سوپای تورکی داگیرکەر تا ئێستاش رێکەوتنی ئاگربەست پێشێل دەکات و بە چەکی قوڕس و فڕۆکەی جەنگی بێفڕۆکەوان هێرش دەکاتە سەر ناوچەکەو لە هەوڵی داگیرکردنی ناوچەی تردان.
قەسەدە هەروەها رایگەیاند لە چوارچێوەی بەکارهێنانی مافی پاراستنی رەوادا ٨ شەڕڤانیان لە بەرواری نێوان ١٠ی تشرینی یەکەم بۆ ٢٣ی تشرینی دووهەم گیانیان بەخت کردووەو ناسنامەکانیشیان بریتین لە:
نازناو:مەحمود
ناوی تەواو: مەحمود ئیبراهیم موسا
ناوی دایک: زاهیدا
ناوی باوک: محمد
شوێن و مێژووی شەهیدبوون: عین عیسا- ٢٣ی تشرینی دووهەمی ٢٠١٩
***
نازناو:ئاراس حەسەکە
ناوی تەواو: محمد ئەل-عەلی
ناوی دایک:بەتلا
ناوی باوک: حسێن
شوێن و مێژووی شەهیدبوون:سەرێکانی- ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩
***
نازناو: باهۆز حەسەکە
ناوی تەواو:ئیسماعیل ئیسماعیل
ناوی دایک: کامیلا
ناوی باوک:ئەحمد
شوێن و مێژووی شەهیدبوون: سەرێکانی- ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩
***
نازناو:حەمە قامشلۆ
ناوی تەواو: عەلی جەمیل عەلی
ناوی دایک:جیهان
ناوی باوک:محمد خێر
شوێن و مێژووی شەهیدبوون:تل تەمر- (مەحمودییە)-١ی تشرینی دووهەمی ٢٠١٩
***
نازناو:باران مەبروک
ناوی تەواو:نازم حەمود ئەل-شەرجی
ناوی دایک: حەمدیا
ناوی باوک:حەمود
شوێن و مێژووی شەهیدبوون:سەرێکانی-١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩
***
نازناو:شیار کۆبانێ
ناوی تەواو:موسلم عومەر
ناوی دایک:رۆشەن
ناوی باوک:ئەحمەد
شوێن و مێژووی شەهیدبوون:عەین عیسا-٢٣ی تشرینی دووهەمی ٢٠١٩
***
نازناو:چایان کۆبانێ
ناوی تەواو: ئەحمەد سلێمان موسلم
ناوی دایک:فەریدا مستەفا
ناوی باوک:سلێمان
شوێن و مێژووی شەهیدبوون:عەین عیسا- ٢٣ی تشرینی دووهەمی ٢٠١٩
***
نازناو: جودی رۆژئاوا
ناوی تەواو: سەدام حەسکۆر
ناوی دایک:ئمنا
ناوی باوک:عەلی
شوێن و مێژووی شەهیدبوون:کۆبانێ (بەخدەک)-١٥ی تشرینی دووهەمی ٢٠١٩
ز.ش