قەسەدە: هێرشی سوپای داگیرکەر بۆ سەر ناوچەکە بە قوڕسی بەردەوامە

هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک- قەسەدە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانەکانی ٢٤ کاتژمێری رابردووی نێوان شەڕڤانان و هێزی داگیرکەرانی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، هێرشی سوپای داگیرکەران بۆ سەر ناوچەکە بە تایبەت عەین عیسا و ناوچەکانی سەر رێگای (M4) بەردەوامە.

قەسەدە لە راگەیێنراوێکدا داوایین زانیاریی لەبارەی شەڕ و پێکدادانەکان و وڵامی توندی شەڕڤانان بۆ هێرشی داگیرکەران، بڵاو کردەوە.

لە راگەیێراوەکەدا هاتووە: سوپای داگیرکەران و چەتەکانی، لە ٢٣ی ئەم مانگەدا لە کاتژمێرەکانی بەرەبەیانەوە تا ئێوارەی هەمان رۆژ لەسەر تاسەری بەرەکان، بە تانک و تۆپ و فرۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشەکانیان بەردەوام بوون. سوپای داگیرکەر سەرەڕای ئیمزاکردنی رێکەوتنی ئاگربەست، بەڵام هێرشێکی بەرفراوان دەکاتە سەر شارۆچکەی عەین عیسا و رێگای نێودەوڵەتی (M4) و کەمپی پەنابەران لە نزیک ئەو رێگایە.

ئەبو راسان

گروپە چەتەکانی سوپای داگیرکەر، لە گوندی تل محمد هەوڵیان دا بە پشتیوانی چەکی قڕس هێرش بەرنە سەر ناوچە مەدەنییەکان و سنووری دگیرکەرییەکانیان بەرفراوانتر بکەن.

تل تەمر

سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکان، بە چەکی قوڕس و فڕۆکەی بێ فرۆکەوان هێرشی دەوروبەری گوندەکانی لەیلان و ئێریشا و تەولاو ئوم ئەلخێریان کرد و هەوڵیان دا ناوچەی زیاتر داگیر بکەن. هەروها بە شێوەیەکی توندی هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی سوریانی.

عین عیسا

سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی، دوای جموجۆڵێکی زۆری فرۆکەی بێ فڕۆکەوان، هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر شارۆچکەی عەین عیسا و گۆندەکانیی و رێگای نێودەوڵەتی (M4). سوپای داگیرکەران، سەرەڕای ئیمزاکردنی رێکەوتنی ئاگربەست، هێرشەکانی بۆ سەر ناوچەکە بە گشتی بەردەوامن. سوپای داگیرکەر لە کاتژمێرەکانی ٧ی بەیانییەوە بە ژمارەیەکی زۆری چەتەکانیەوە و بە فڕۆکەی جەنگی بێ فڕۆکەوان و تانک و ئۆبوس، لە سێ لاوە هێرشی ناوچەکەیان کرد.

لە ئەنجامی هێرشەکەدا ژمارەیەک خێزان لە ناوچەکە ئاوارە بوون، ژمارەیەکیشیان بریندار بوون. هێزەکانیشمان لەگەڵ هێزەکانی سوپای سوریا، لە چوارچێوەی خۆپاراستندا وڵامیان دایەوەو شەرێکی قوڕس لە ناوچەکە روویدا. سوپای داگیرکەری تورک، بە شەو تا بەرەبەیان جموجوڵە سەربازییەکانی بەردەوام بوون.

لە ئەنجامی هێرشەکانی سوپای تورک بە رێگای فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ٢ لە هەڤاڵانمان شەهید بوون  ٣ هەڤاڵیشمان بریندار بوون.

ز.ش