به‌پێی زانیارییه‌كان كه له سه‌رچاوه خۆجێییهكانهوه به‌ده‌ستمان گه‌یشتوون، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له به‌رده‌م فێرگه‌ی فه‌یسه‌ل قه‌دوور كه ده‌كه‌وێته سه‌ر ڕێگه‌ی ڕاجۆ له ناوه‌ندی شاری عه‌فرین، له كاتی تێپه‌ڕبوونی كاروانێكی سه‌ربازیی چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویداوه.
ڕاگه‌یه‌نرا كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه لایه‌نی كه‌م ٣٠ چه‌ته بریندار بوون و ده‌رباره‌ی كوژراوه‌كانیش زانیاری به‌ده‌ستنه‌خراوه. له دوای ته‌قینه‌وه‌كه داوای دكتۆر و خوێن له نه‌خۆشخانه‌ی ناوچه‌ی عه‌زاز كراوه.
s.m