له عه‌فرین ٤ چه‌ته كوژران
یه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، ڕێكه‌وتی ٧ی تشرینی یه‌كه‌م\١٥ی ڕه‌زبه‌ر له ناوچه‌ی شه‌را-ی سه‌ر به عه‌فرین له دژی گرووپی چه‌ته‌كانی جه‌بهه‌ی شامیه چالاكییه‌كیان ئه‌نجام داوه و ٤ چه‌ته كوژراون.
یه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، ڕێكه‌وتی ٧ی تشرینی یه‌كه‌م\١٥ی ڕه‌زبه‌ر له ناوچه‌ی شه‌را-ی سه‌ر به عه‌فرین له دژی گرووپی چه‌ته‌كانی جه‌بهه‌ی شامیه چالاكییه‌كیان ئه‌نجام داوه و ٤ چه‌ته كوژراون.
ناوه‌نی ڕاگه‌یاندنی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی چالاكییه‌كی شه‌ڕڤاناندا دژی بنكه‌یه‌كی گرووپی چه‌ته‌كانی جه‌بهه‌ی شامیه، ڕۆژی ٧ی تشرینی یه‌كه‌م\١٥ی ڕه‌زبه‌ر له گوندی مه‌ریه‌مین-ی سه‌ر به ناوچه‌ی شه‌را-ی عه‌فرین ٤ چه‌ته كوژراون.
یه‌په‌گه له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، له چوارچێوه‌ی قۆناغی دووه‌می به‌رخۆدانی سه‌رده‌م-ی عه‌فریندا هێزه‌كانیان به‌رده‌وامن له چالاكییه‌كانیان دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی.
s.m