سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی ڕووسیا ڤلادیمێر پووتین، سه‌رۆك كۆماری ئێران حه‌سه‌ن ڕووحانی و سه‌رۆك كۆماری تورك ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له شاری تارانی پایته‌ختی ئێران كۆبوونه‌وه. ڕۆژه‌ڤی سه‌ره‌كیی كۆبوونه‌وه‌كه دۆسیه‌ی ئیدلب بوو.
چاره‌سه‌ریی ئه‌ردۆغان بۆ چه‌ته‌كان، دوورخستنه‌وه‌یان بوو له ناوچه‌ی حمه‌یمیم
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌ردۆغان قسه‌ی كرد و داوای ئاگربه‌ستی كرد بۆ چه‌ته‌كانی ئیدلب كه خۆی پشتگیری‌یان ده‌كات. به گوێره‌ی ئه‌ردۆغان ئه‌گه‌ر ئاگربه‌ست ڕابگه‌یه‌نرێت ده‌بێته ئه‌نجامێكی گرینگی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه.
ئه‌ردۆغان ده‌رباره‌ی چه‌ته‌كان پێشنیازێكی كرد و گوتی، پێویسته ئه‌و چه‌تانه بگوازرێنه‌وه بۆ شوێنێك كه نه‌بنه هه‌ڕه‌شه له بنكه‌ی سه‌ربازیی ڕووسیا له ناوچه‌ی حمه‌یمیم له پارێزگه‌ی لازقیه.
ڕۆژنامه‌ی سه‌باحی سه‌ر به ڕژێمه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان نووسیبووی، ده‌وڵه‌تی تورك بۆ گواستنه‌وه‌ی چه‌ته‌كانی ئیدلب پلانێكی پێشنیاز كردووه. به گوێره‌ی پلانه‌كه «١٢ گرووپی چه‌كدار» چه‌ك ده‌كرێن كه له‌نێویاندا گرووپی ته‌حریری شام هه‌یه كه ئیدلبی له‌ژێر كۆنتڕۆڵ دایه و له لایه‌ن به‌ره‌ی نووسره دامه‌زراوه.
پووتین: حكوومه‌تی سووریا مافی به‌سه‌ر ئیدلب-ه‌وه هه‌یه
سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی ڕووسیا ڤلادیمێر پووتین له میانه‌ی قسه‌كانیدا له كۆبوونه‌وه‌كه باسی قۆناغه‌كانی سه‌قامگیركردنی ئیدلبی كرد. پووتین ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه حكوومه‌تی سووریا مافی به‌سه‌ر ئیدلبه‌وه هه‌یه. هه‌روه‌ها ئه‌ندامه تێرۆریسته‌كانی ئیدلبی به ئه‌نجامدانی تۆپباران، گێره‌شێوێنی، هێرشكردن له ڕێی فڕۆكه‌ی سیخووڕی و هێرشبه‌ر تۆمه‌تبار كرد. پووتین گوتیشی، ده‌بێ پێكه‌وه ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
سه‌رۆكی ڕووسیا ده‌ستنیشانی كرد كه ده‌بێ ئیدلب له تێرۆریستان پاك بكرێته‌وه و سه‌ره‌تایه‌كی دیكه‌ی ئێمه به‌بێ مه‌رج نه‌هێشتنی تێرۆره له سووریا.
ئه‌ردۆغان بوو به وته‌بێژی چه‌ته‌كان و پووتین وه‌ڵامێكی سه‌رنجڕاكێشی دایه‌وه!
ئه‌ردۆغان پێداگری له‌سه‌ر به‌كارهێنانی وشه‌ی «ئاگربه‌ست» له ئه‌نجامنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كرد، به‌ڵام وه‌ڵامێكی سه‌رنجڕاكێشی له پووتین وه‌رگرت. ڤلادیمێر پووتین گوتی: «له‌سه‌ر مێزی كۆبوونه‌وه كه ئۆپۆزسیۆنه چه‌كداره‌كان و تێرۆریستان ئاماده نین، نابێت به ناوی ئه‌وانه‌وه بڕیار بده‌ین.»
ئه‌ردۆغان كه وه‌ك وته‌بێژی چه‌ته‌كان مامه‌ڵه‌ی ده‌كرد، گوتی: «ئێمه داوای چه‌كدانان له نووسره، ته‌حریری شام و گرووپه‌كانی دیكه ده‌كه‌ین.»
s.m