لەعەزاز تەقینەوەیەک ڕوویدا، کوژراو وبریندار هەیە

ڕاگەیەنرا کە لە شاری عەزاز-ی باکووری سووریا ئۆتۆمبێلێکی بۆم ڕێژکراوتەقییەوە. تەقینەوەکە کوژراوو برینداری لێکەوتووەتەوە.

 

ئاشکرا کرا کە تەقینەوەکە لە پێش ئەنجوومەنی چەتەکانی سەربە دەوڵەتی تورکیا ئەنجامدرا.

لەودیمەنانەی کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە دەردەکەوێت کە ژمارەیەکی زۆرئۆتۆمبیل سووتاوە وزیانێکی مادی زۆرگەییشتووەتە دەورووبەر. دەربارەی زیانەکانی ئەوتەقینەوەیە هیچ زانیارییەک بڵاو نەکراوەتەوە.

ک-ش