پارتیی هاوپشتیی ئەفغانستان پشتیوانی خۆی بۆ بهرخۆدانی عەفرین ڕاگهیاند
پارتیی هاوپشتیی ئەفغانستان، وێڕای پشتیوانی لە عەفرین ڕایگەیاند: عهفرین حەماسەی کۆبانێ دوپات دەکاتەوە.
پارتیی هاوپشتیی ئەفغانستان، وێڕای پشتیوانی لە عەفرین ڕایگەیاند: عهفرین حەماسەی کۆبانێ دوپات دەکاتەوە.
لە بهیاننامهیهكدا، پارتیی هاوپشتیی ئەفغانستان، بە تووندی ئیدانهی هێرشهكانی ڕژێمی داگیرکەری تورکیا بۆ سەر عەفرین دەکات.
له بهیاننامهكهدا ئاماژه بۆ ئهوه كراوه، دەوڵەتی ئیخوانی تورکیا کە دوژمنایەتییەکی لەمێژینەی لەگەڵ گەلی زوڵملێکراوی کورد هەیە، هەرگیز نایەوێت کوردەکان لە ئاشتی و ئارامیدا بژین و ئازادی و دادپهروهرییان هەبێت. هەربۆیە بەردەوام لە دژیان پەنا دەباتە بەر پیلانی نهگریس، ترس و تۆقاندن.
پارتیی هاوپشتیی ئهفغانستان، ئاماژە بۆ هۆشداریەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان دهكات و ڕایگهیاندووه، رێبەری گەلی کورد عهبدوڵا ئۆجالان، سێ ساڵ لەمهو پێش لەبارەی رەوشی عهفرینهوه هۆشداری دابوو كه: ئەمڕۆ کاتی ئەوە نییە کارگەی بەرهەمهێنانی جل و بەرگ دروست بکەن. کاتی دروست کردنی کارگەی بەرهەمهێنانی چەک و تەقەمەنییە.
پارتییهكه دهستنیشانی كردووه، ئەو پێشبینیانەی ئۆجالان وەدی هاتوون و ئەو ڕاستییەمان پێدەڵێن، کە وەڵامی مستەکۆڵە، مستەکۆڵەیە.
له درێژهی بهیننامهكهی پارتیی هاوپشتیی ئهفغانستاندا هاتووه:
«پێمان وایە مێژووی پرشنگداری گەلی کورد پڕە لە خەبات و بەرخۆدان لە بەرامبەر دواکەوتووییدا. بە تایبەت دوای بەرخۆدانی پڕ لە قارەمانانەی کۆبانێ کە ئەزمونەکەیان دەوڵەمەندتر بوو، بێدەنگ دانەنیشتوون و بە دەست و بازووی بەهێزی ژنان و پیاوان چارەنووسی خۆیان دیاری دەکەن. شاری عهفرینیش، کە زۆربەی دانیشتوانەکەی کوردن، یەکێک لە سێ کانتۆنەکانی رۆژئاوایە (عهفرین، کۆبانێ و جزیر) کە بە شێوەی خۆبەڕێوەبەری و بە رێبەرایەتیی پارتیی یەکێتیی دێمۆکراتی - پەیەدە، بەڕێوەدەچێت و لە ساڵی ٢٠١٢ بەم لاوە تا ئێستا لە ئەمن و ئاسایشێکی رێژەییەدا بەسەر دەبات. هەموو نەتەوەکانی واتە، عەرەب، تورکمان، ئاشووری، ئێزدی، ئەرمەنی، ئارامی و چیچانەکان بەشێوەیەکی ئاشتیانە پێکەوە دەژین. لە ئێستاشدا هێزەکانی سووریای دێمۆکرات، پێکهاتوو لە هەموو نەتەوەکان بە تایبەت یەکینەکانی پاراستنی گەل - یەپەگە و گەلی عەرەب، هاوشانی یەک، بەرخۆدان دەکەن. جگە لەوان، هەموو دانیشتوانی عهفرین، تەنانەت ژنانی بەساڵاچووش چەکیان هەڵگرتوە و قارەمانانە لە بەرامبەر سوپای زەبەلاحی دەوڵەتی فاشیستی تورکیادا بەرخۆدان دەکەن.»
له بهیاننامهكهدا هاتووه: بەپێی سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان، دەوڵەتی ئەردۆغان لە پشتیوانانی سەرەکی داعش بووە و لە هێرش بۆ سەر کۆبانێ، هێزەکانی دەوڵەتی تورکیا بە جل و بەرگی داعشەوە بەشدار بوون. لانیکەم پەیوەندی لە مێژینە و نزیکی تورکیا لەگەڵ گولبودینی حکمەتیاری خوێنڕێژ، ناسراو بە قەسابی کابول، نیشانەی پشتیوانی ئەم دەوڵەتە دیکتاتۆرەیە لە بێزراوترین گروپەکان.
پارتیی هاوپشتیی ئەفغانستان جەخت دەکاتەوە کە دەوڵەتی خوێنڕێژی ئەردۆغان داعشەکانی ڕابردووی لەژێر ناوی سوپای ئازادی سووریا تەیار کردوە و هاوشانی سوپای تورکیا بەربوونەتە گیانی خەڵکی ئەو ناوچەیه.
له درێژهی ڕاگهیهندراوهكهدا هاتووه:
«پارتییهكهمان بە نوێنەرایەتی گەلی تازیەباری ئەفغانستان کە هاوشێوەی گەلی چەوساوەی کورد بەدەست تاوان و وەحشیەتی فندامنفالیزم، داوکەوتوویی ناوچەکە، دەستدرێژییەکانی دەوڵەتە ئیمپریالیستهکان دەناڵێنێت و رۆژانە بە هۆی کردەوە تێرۆریستییەکانەوە ئازیزانیان لە دەست دەدەن، پشتیوانی خۆی بۆ بەرخۆدانی عەفرین رادەگەینێت و هیوادارە هاوشێوەی کۆبانێ سەربکەوێت. خۆڕاگری و بەرخۆدانی ئەو قارەمانانە لە مێژووی گەلانی بندەستدا، بەشێوەیەکی بەرچاو و پرشنگدار دەمێنێتەوە.»
ئهو پارتییهی ئهفغانستان ئاماژهی بۆ ئهوه كردووه، خەباتگێرانی سەرانسەری جیهان، ئاڤێستا خابوورەکان، ساکینە جانسزەکان، لەیلا قاسمەکان، جەیلان ئوزلابەکان، ئارین میرکانەکان...هتد لەبیر ناچنەوە.
«خەباتکارانی کورد کە مافی خۆیانە لە ناکۆکییە ناوخۆییەکانی هێزە جیهانییەکان بە قازانجی خۆیان کەڵک وەربگرن، نابێ فریوی دەوڵەتی شەڕفرۆشی ئەمریکا بخۆن، چونکە مێژووی ئەم زلهێزە پڕە لە پۆخڵەوات و تاوان و دژایەتی لەگەڵ بزوتنەوە رزگاریخوازەکان. ئەگەر ئێستا ئەمریکا بە رواڵەت و بە پێی بەرژەوەندی ناوچەیی خۆی، پشتیوانی کوردەکان دەکات، ڕۆژێک دێت کە لە پشتەوە خەنجەریان لێ بدات، هەروەک چۆن ئێستا لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورکیا بێدەنگ و تەنیا رایدەگەیەنێت نیگەران و بەس. گەلی ئەفغانستان ئەزموونێکی تاڵ و خوێناوییان هەیە لەگەڵ دەستێوەردانەکانی ئەمریکا لەم وهڵاتە و پەروەدەکردنی گروپە تاوانبارەکان کە ئاکامەکانی کارەساتێکە کە لە چوار دەیەی ڕابردودا لە وهڵاتی ئێمەدا هەتا ئێستاش بەردەوامە. تەنیا بە پشت بەستن بە ئیرادەی پۆڵایینی گەلی کورد کە بە ئێرادەیەکی بەرز و قارەمانانەوە بەرەوڕووی سوپا زهبهلاحهكهی تورکیا بوونەتەوە، دەتوانین مستێکی قایم لە دمی ئەو سوپا دەستدرێژیکارە بدەین.»
پارتیی هاوپشتیی ئەفغانستان، له كۆتایی بهیاننامهكهیدا ئاماژە بۆ چالاکییە گیانبازیەکەی شهڕڤانی یهپهژه «ئاڤێستا خابوور» دهكات و نووسیویهتی: گەلێک کە یەکگرتوانە هەستاوەتە سەرپێ و خاوەنی شێرە ژنانێکی وەکوو ئاڤێستا خابوور بێت، کە بەشێوەیەکی فیدایانە تانکێکی سوپای داگیرکەری تورکیای تەقاندەوە، سەرکەوتوو دەبێت. هەر بەو شێوە کە ویژدانە زیندوەکانی دنیا بەرخۆدانی کۆبانێ-یان بە تەنیا نەهێشتەوە، لە ئێستاشدا عهفرین بەتەنیا ناهێڵنەوە، چونکە خەباتێکی ڕەوا و پێشکەوتوانە، سەرنج و پشتیوانی لایەن و ڕەوت و گروپە پێشکەوتنخوازەکانی دنیا بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت. ئێمە وەک پارتیی هاوپشتیی ئەفغانستان، سڵاو دەنێرین بۆ بەرخۆدێرانی عەفرین و لەگەڵیانین.