لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا ٢ کەسی تر بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا
لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا ٣٩ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٢ کەسیش بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لە دەستدا.
لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا ٣٩ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٢ کەسیش بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لە دەستدا.
جوان مستەفا هاوسەرۆکی دەستەى تەندروستیی بەڕێوەبەریی خۆبەڕێوەبەر لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا لەبارەی دوایین دۆخی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناوچەکەیاندا رایگەیاند، ٢ کەسی تر بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.
راشیگەیاند، ٣٩ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٧ تووشبووش چاکبوونەتەوە.
بە گشتی لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریادا هەزار و ٣٩٨ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٦١ کەس گیانیان لە دەستداوە و ٣٩٧ کەسیش چاکبوونەتەوە.
ژ.ت