لە رۆژی جیهانیى ئاشتیدا داواى ئازادیى ئۆجالان کرا

بزووتنەوەى رۆشنبیری و هونەری دیموکراتیک لە شەهبا بە بۆنەی ١ى ئەیلول رۆژی جیهانیى ئاشتى داواى ئازادکردنى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەرى گەلی کورد کرد.

بزووتنەوەى رۆشنبیری و هونەری دیموکراتیک بە بۆنەى ١ى ئەیلول رۆژی جیهانیى ئاشتى لە کەمپی سەردەم لە کانتۆنى شەهبا چالاکییەکى ئەنجامدا و راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە و داواى ئازادى و هەروەها نەهێشتنى گۆشەگیری لەسەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کرد.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە "لەسەر بنەماى ئازادی و دیموکراسی و برایەتیى گەلان و فرە رۆشنبیری و مافى هەمو گەلانە، کە  چارەنووسی خۆیان دیارى بکەن.

لەم رۆژگارەى ئەمڕۆماندا هێزە داگیرکەرەکان بۆ لەناوبردن و سڕینەوەى گەلی کورد، رۆشنبیری و بوونی ئەم گەلە هەموو جۆرە هێرش و پەلامارێک ئەنجام دەدەن. لە چوارچێوەی سیاسەتى چەپەڵی نکوڵیکردن و سڕینەوەى گەلان بە شێوەیەکى تایبەت هێرش دەکرێتە سەر پێشەنگەکانى. لەبەر ئەوەش رێبەر ئاپۆ گۆشەگیرکراوە. ئامانجی ئەو گۆشەگیرییە بۆ سڕینەوە و پاکتاوکردنى بزووتنەوەى ئازادیى کورد و هەروەها دروستکردنى لەمپەرە لە بەردەم پرۆژەى نەتەوەى دیموکراتیک دا.

بە بۆنەى ١ى ئەیلول رۆژی جیهانیى ئاشتییەوە داوا لە هەموو رێکخراوەکانى بواری مافەکانى مرۆڤ، داکۆکیکارانى مافەکانى مرۆڤ و هەموو گەلان دەکەین کە بۆ ئازادیى ریبەر ئاپۆ بکەونە هەوڵ و تێکۆشان".

چالاکییەکە بە وتنەوەى دروشم و دووپاتکردنەوەى دڵسۆزی بۆ ئۆجالان کۆتایى پێهات.

ر.م