لە سەرتاسەری باکور و رۆژهەلاتی سوریا کۆمەلکوژی تەل رەفعەت شەرمەزا
لە سەرتاسەری باکور و شار و ناوچەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا هێرشەکانی دەوڵەتی توکی داگیرکەر و چەتەکانی بەتایبەت کۆمەڵکوژییەکەی تەل رەفعەت بە ڕێپێوان و چالاکی شەرمەزار کرا.
لە سەرتاسەری باکور و شار و ناوچەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا هێرشەکانی دەوڵەتی توکی داگیرکەر و چەتەکانی بەتایبەت کۆمەڵکوژییەکەی تەل رەفعەت بە ڕێپێوان و چالاکی شەرمەزار کرا.
لە هەریەک لە شارەکانی (قامشلۆ، حهسهكە، تەل كۆچهر، دێرە زۆر، تەل حهمیس، گركێ لهگێ، ترپهسپی، عامودا، رەقا، دربێسی) ڕێپێوانی جەماوەری بەڕێوە چوو و بە دروشم و بەرزکردنەوەی پانکارت کۆمەڵکوژیی تەل رەفعەت شەرمەزار کرا.
ناوەندی هەواڵ
بە دروشمی "فاشیزمی تورک لە خوێنی منداڵانی تەل رەفعەتدا دەخنکێت"، لە هەرێم و شارەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا داگیرکەری دەوڵەتی تورک، تاوانەکانی کۆمەڵکوژی تەل رەفعەت کە ١٠ هاوڵاتی سڤیل شەهید بوون کە ٨ کەسیان منداڵ بوون، بە ڕێپێوانی جەماوەری شەرمەزار کرا.
ڕێپێوانی قامیشلۆ بە دروشمی "فاشیزمی تورک لە خوێنی منداڵانی تەل رەفعەت دەخنکێت" دەستیپێکرد و سەدان هاوڵاتی دانیشتووی قامیشلۆ بەشداریان کرد.
لە شاری حەسەکەش، گەل لەبەردەم خالی تەندروستی ناوچەی تەل هەجەری شاری حەسەکە کۆبوونەوە و ئاڵای قەسەدە و وێنەی منداڵە شەهیدەکانی کۆمەڵکوژییەکەی تەل رەفعەتیان بەرز کردەوە. هەروەها دروشمەکانی "هاواری منداڵانی عەفرین ببیستن" و "کوا ویژدانی مرۆڤایەتی"، "منداڵانمان مەکوژن" بەرز کرانەوە.
لە لایەکی دیکەوە سەدان هاوڵاتی دانیشتوی تەل کۆچەر بۆ شەرمەزارکردنی کۆمەڵکوژییەکانی تەل رەفعەت ڕژانە سەر شەقامەکانی شارەکە و ڕێپێوانیان ئەنجام دا، لە ڕێپێوانەکەدا وێنەی منداڵە شەهیدەکانی کۆمەڵکوژیی تەل رەفعەت بەرز کرانەوە.
هەروەها لە شاری دێرەزۆریش، دانیشتوانی ناوچەکە دەستیان بە ڕێپێوانی جەماوەری کرد و کۆمەلکوژی تەل رەفعەتیان شەرمەزار کرد و وێنەی شەهیدانی کۆمەڵکوژییەکەیان بەرز کردەوە.
سەدان هاوڵاتی دانیشتووی گرکی لەگی لە دژی ئەو کردەوە دڕندانەییەی سوپای تورکی داگیرکەر ڕژانە سەر شەقامەکان و کۆمەڵکوژی تەل رەفعەتیان شەرمەزار کرد و وێنەی شەهیدانیان بەرزر کردەوە.
بە ههزاران هاوڵاتیی دێرک لە پێكهاته جیاوازەکانی شارەکە، ئەندامانی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، پارتە سیاسییەکان و زانایانی ئاینی، لە گۆڕەپانی ئازادی كۆبوونەوە و ڕێپێوانیان دەستپێکرد.، لە ڕێپێوانەکەدا وێنەی شەهیدانی کۆمەڵکوژییەکەی تەل رەفعەت و دروشمەکانی دژی سوپای داگیرکەری تورک بەرز کرانەوە.
هەورەها لە شارەکانی دیکەی وەکو تەل حهمیس، دربێسی، رهقا، عاموودا ترپهسپی بە شێوەیەکی بەرفراوان ڕێپێوان بەڕێوەچوون و ژمارەیەکی زۆری دانیشتوان بەشداریان تێدا کرد.
ف.ق