لە عەفرین ٦ داگیرکەر کوژران
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ڕایگەیاند، لە چالاکیەکانی هێزەکانیاندا لە عەفرین و مارع ٦ داگیرکەر کوژران.
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ڕایگەیاند، لە چالاکیەکانی هێزەکانیاندا لە عەفرین و مارع ٦ داگیرکەر کوژران.
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ڕایگەیاند، لە ناوچەی جندرێسی عەفرین و لە مارع و شێراوا لەدژی داگیرکەران چالاکیان ئەنجامداوە.
ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:
"لە ڕۆژی ٥ی ئایاردا، هێزەکانمان لەنێوان گوندی دێربێلوت و ناوچەی جندرێس لەدژی چەتەکانی سوپای داگیرکەر چالاکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامدا ٢ چەتە کوژران.
ڕۆژی ٧ی ئایار هێزەکانمان لە گوندی باسووتی سەر بە ناوچەی شێراوا لەدژی چەتەکانی سوپای داگیرکەر چالاکی سابوتاژیان ئەنجامدا. لە ئەنجامی ئەو چالاکیەشدا ٢ چەتە کوژران و ٢ چەتەش برینداربوون.
ڕۆژی ٨ی ئایاریش هیزەکانمان لە دەوروبەری شاری مارع لەدژی چەتەی داگیرکەر چالاکی ئەنجامدرا و چەتەیەک کوژرا.
ڕۆژی ١١ی ئایاریش هیزەکانمان لە فولکەی ناوەندی شاری عەفرین لەدژی چەتەی داگیرکەر چالاکی سابوتاژیان ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا چەتەیەک کوژراوە و چەتەیەکیش بریداربووە.
بە گشتی لە چالاکیەکاندا ٦ چەتە کوژراون و ٣ چەتەش برینداربوون."
ف.ق