لە نێوان چەتەکانى دەوڵەتى تورک دا لە عەفرین شەڕ روویدا
لە عەفرینی داگیرکراوی ژێر داگیرکەریی دەوڵەتى تورک و چەتەکانیدا، شەڕ لە نێوان چەتەکانی ئەو دەوڵەتە داگیرکەرەدا روویدا. هۆکاری شەڕەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە گروپێک لە چەتەکان خواستویانە لە خاڵێکدا خۆیان بکەنە باڵادەست و زاڵ.