لە کۆبوونەوەى میت و چەتەکاندا لە عەزاز تەقینەوەیەک روویدا
لە کۆبوونەوەى نیوان دەزگاى هەواڵگریى تورکیا (میت) و چەتەکاندا لە شاری عەزاز لە باکووری سوریا تەقینەوەیەک روویدا.
لە کۆبوونەوەى نیوان دەزگاى هەواڵگریى تورکیا (میت) و چەتەکاندا لە شاری عەزاز لە باکووری سوریا تەقینەوەیەک روویدا.
شارى عەزاز لە باکووری سورویا، کە لە ژێر داگیرکاریى چەتەکانى دەوڵەتى تورکیادایە تەقینەوەیەک تیایدا روویدا. لەو تەقینەوەیەدا ١٥ کەس کوژراون و زیاتر لە ٢٠ کەسى تریش برینداربوون.
بەپێى ئەو زانیارییانەى بە دەستمان گەیشتوون، تەقینەوەیەک لە کاتى کۆبوونەوەى نێوان بەرپرسانى میتى تورکیا و چەتەکانى دەوڵەتى تورکیا لە عەزاز روویداوە. تەقینەوەکەش لە بەردەم شوێنى کۆبوونەوەکەیاندا روویداوە.
بەهۆى تەقینەوەکەوە زیانێکى زۆرى مادیش بە شوێنى تەقینەوەکە و ناوچەکانى نزیک لە تەقینەوەکە گەیشتووە و ئەگەری ئەوە هەیە ژمارەى کوژراوان و برینداران زیاتر لەوە بن کە راگەیاندراوە.
تاوەکو ئێستا دیار نییە تەقینەوەکە لەلایەن چ کەس یان گروپێکەوە ئەنجامدراوە.
ر.م