لە گرێ سپی بارەگایەکی چەتەکان لە لایەن هاوڵاتیانەوە سووتێرا

لە ناوچەی گرێ سپی هاوڵاتیان لە دژی هێرشە بێ ئەخڵاقەکانی چەتەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بەرامبەر بە ژنان، نارەزایەتییان پیشان داو بارەگایەکی چەتەکانیان سووتاند. لە ئەنجامیشدا ٣ چەتە کوژران.

هاوڵاتیانی گەڕەکی جسر-ی سەر ب ناوچەی گرێ سپی لە دژی هێرشە بێ ئەخڵاقەکانی چەتەکانی ئەردۆغان بەرامبەر بە ژنان، رژانە ناو شەقام و کۆڵانەکان و ناڕەزاییەکی توندیان پشاندا.

هاوڵاتیان هێرشیان بردە سەر بارەگای چەتەکان و بارەگاکەیان سوتاند و لە ئەنجامیشدا ٣ چەتە کوژران.

ز.ش