لە گرێ سپی ٦ داگیرکەر کوژران

لە ئەنجامی شەڕی نێوان شەڕڤانانی قەسەدە و سوپای داگیرکەر و چەتەکانی لە گوندەکانی کۆرعەلی سەتانی و کەفیفا کە دەکەونە دەشتایی گرێ سپی، ٤ سەربازی تورک و ٢ داگیرکەر کوژران، ١١ کەسیشیان بریندار بوون.

جموجۆلی سەربازی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی دوێنێ لە دەوروبەری کەمپی عەین عیسا زۆر ببوو و هیچ هێرشێک نەکرا، دواتر پاشەکشەیان کرد. لە هەمان کاتدا هێزەکانی رووسیا و داگیرکەری تورک لە کۆگای گەنمی گوندی ئالیا دیداریان کرد. لەبارەی ئەنجامەکانی ئەو دیدارە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

بەپێی زانیارییەکان، هێزەکانی رژێمی سوریا لە لای کۆگای گوندی شەرگراکی پێشرەویان کردووە و گەیشتونەتە رێگەی نێودەوڵەتی و ٥٠٠ مەتر لەنێوان ئەوان و داگیرکەر و چەتەکانیدا ماوە، بەبێ ئەوەی شەڕ لەنێوانیان دروست ببێت.

دوای بێدەنگی گوندی دبس-ی سەر بە عەین عیسا جارێکی دیکە لە لایەن سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بە هاوەن تۆپباران کرا.

لە بەرەی گوندەکانی گرێ سپی، سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی هێرشی گوندەکانی کۆر عەلی و سەتانی و کەفیفا-یان کرد. لە ئەنجامدا بەرپەرچدانەوەی شەڕڤانانی قەسەدە ٤ سەربازی تورک و ٢ چەتە کوژران و ١١ چەتەی داگیرکەری دیکە بریندار بوون.