مه‌ڕاسیمی ڕێزگرتن له‌ ته‌رمی ١٨ شه‌هیدی به‌رخۆدانی عه‌فرین به‌ڕێوه‌چوو

له‌ شاری عه‌فرین مه‌ڕاسیمی ڕێزگرتن له‌ ته‌رمی ١٥ شه‌هیدی هه‌سه‌ده‌، یه‌په‌گه‌\یه‌په‌ژه‌ و ٣ هاوڵاتی سیڤیل به‌ڕێوه‌چوو كه‌ له‌ ئه‌نجامی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر شه‌هید بوون.

به‌ ئاماده‌بوونی سه‌دان كه‌س له‌ شاری عه‌فرین، مه‌ڕاسیمێك به‌ڕێوه‌چوو بۆ ١٨ شه‌هیدی هه‌رێمه‌كه‌ كه‌ له‌ ئه‌نجامی هێرشه‌ ئاسمانی و وشكانییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر شه‌هید بوون.

گه‌لی عه‌فرین له‌ به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی عه‌فرین كۆبووه‌وه‌. هاوڵاتیان ته‌رمی شه‌هیدانیان خسته‌ سه‌ر شانیان و ڕێپێوانیان ساز كرد. له‌ كاتی ڕێپێواندا ئاماده‌بوان دروشمه‌كانی «عه‌فرین ده‌بێته‌ گۆڕستانی فاشیزم»، «بژی سه‌رۆك ئاپۆ» گوترانه‌وه‌.

 

ش. م