سهرۆكی دهستهی پاراستنی كانتۆنی كۆبانێ، عیسمهت شێخ حهسهن بۆ ئاژانسی ههواڵی فورات قسهی كرد و باسی له هێرشهكانی توركیا بۆ داگیركردنی عهفرین كرد.
شێخ حهسهن ڕایگهیاند: هێرشی دەوڵەتی تورکیا بۆ داگیرکردنی عەفرین ئەوە ٩ ڕۆژە بێ وچان بەردەوامە. عەفرین لە دژی هێرشی داگیرکەری، بەرخۆدانێکی بێ وێنه دهكات. ئەو بەرخۆدانە گەورەیە هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی تێکشکاندنی چەتەکانی داعش لە کۆبانێ.
سهرۆكی دهستهی پاراستنی كانتۆنی كۆبانێ باس له ههڵوێستی گەلی کۆبانێ له بهرانبهر عهفرین دهكات: گهلی كۆبانێ دهڵێن: ڕۆژ ڕۆژی پاراستنی کوردستانه. دوێنێ گەلی عەفرین لە پشتی ئێمە بوون، ئەمڕۆش ئێمە چیمان پێ بکرێت بۆ عەفرین دەیکەین.»
شێخ حەسەن دهڵێت:
«ئهمڕۆ ڕۆژێکی مێژووییه. ڕۆژی سەرکەوتنی بەرخۆدانی کۆبانێیه کە نەتەنیا هەر بۆ ڕۆژئاوا بەڵکوو بۆ تەواوی کوردستان ڕۆژێکی پیرۆزه. لە ئەنجامی ئەو بەرخۆدانه مێژووییەی کە سێپتهمبهری ٢٠١٤ به هێرشی داعش دەستی پێکرد و لە ٢٦ی ژانوویەی ٢٠١٥ چەتەکانی داعش لە کۆبانێ بە یەکجاری تێکشکان. ئەوە لە هەمان کاتدا شکستی ئەردۆغانیش بوو کە پاڵپشتی چەتەکانی داعشی دەکرد. ئەردۆغان پێی وابوو بەو پاڵپشتییانەی بۆ داعشی دەکا، کۆبانێ دەکەوێ. بەڵام حیساباتی ئەو چەوت دەرکەوت. ڕۆحی یەکگرتووی کوردان، بەرخۆدانەکەی سەرخست. ڕۆحێکی وەکوو ئەو بەرخۆدانە مێژووییه، ئەمڕۆ لە عەفرینیش هەیە. بە ڕۆحییەتی بەرخۆدانی کۆبانێ، ئهمڕۆ گەلی عەفرین لە بهرانبهر، تانک و تۆپ و فڕۆکە خۆڕاگری دەکات.»
عیسمهت شێخ حەسەن، له درێژهی قسهكانیدا دەڵێت: «کەس ناتوانێ ئیرادەی گەلی ئێمە بشکێنێت. لە مێژوی ئێمەدا و لەو سەردەمەش دا، ئێمە بە بەرخۆدانەوە سەربەرز بووین و لەمەودواش هەر وادەبێت. ڕۆحی کۆبانی زیندووە. بە خۆڕاگری ئارین، ڕەوان، گەلهات و بە هەزاران شەهیدی دیكه، سەرکەوتن مسۆگەر کرا. کانتۆنی عەفرینیش بە هەمان ڕۆحییەتەوە لەسەر پێیە و بە خۆڕاگری و فیداکاریی شەهیدان سەردەکەوێت.»
سهرۆكی دهستهی پاراستنی كانتۆنی كۆبانێ ڕوو له دهوڵهتی توركیا ڕایگهیاند:
«با ئەردۆغان و چەتەکانی چاوەڕوانی وەها شتێک نەبن، ئەوان سەر ناکەون. ئەوەی سەردەکەوێ گەلی کورده و ئێمە سەرکەوتنی خۆمان لە عەفرین، پێشکەشی سەرۆک ئاپۆ دەکەین.»
ڕاشیگەیاند: دەوڵەتی تورکیا ڕووی ڕاستەقینەی خۆی بەو هەموو کۆمەڵکوژیانەی که لە دژی گەلی سڤیل لە پێشوودا کردوویەتی، نیشان داوە.
شێخ حەسەن، وتیشی: دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا لە بهرانبهر خۆڕاگری گەلی کورد، شێت و هار بووە و هێرشی سەر هاووڵاتیان دەکات. بە فڕۆکه و تانک و تۆپ و گرووپه چەتەکانی، هێرشی سەر کوردان دەکات، بەڵام لە بهرانبهر بڕیارداری و بەرخۆدانی گەل، تێک دەشکێن و بە چۆک دادێن. ئەرتەشی تورکیا دەڵێ دووهەمین هێزی ناتۆم و بەو جۆرە خۆی هەڵدەکێشێت. زیاتر لە ههفتهیهكه به هەموو هێزی خۆیەوە هێرش دەکات، بەڵام توانای نییە یەک هەنگاویش بێتە پێشهوه. هێز و تەکنیکی ئێمە وەکوو هی ئەوان نییە و شەڕێکی تەواو نابەرابەره، بەڵام ئێمە ئیرادە و باوەڕیمان هەیە. هەر بۆیە ئێمە لەوان بەهێزترین. گەلێکی وامان هەیە کە به گیان و دڵ شەڕ دەکات.
شێخ حەسەن وەبیری هێنایەوە، ئارین میرکان که هێمای بەرخۆدانی کۆبانێیه خەڵکی عەفرین بوو. شەهیدی یەکەمی یەپەژە لە بەرخۆدانی عەفریندا، شەهید نەوال کۆبانێیه کە خەڵکی کۆبانێیه.
«لە شەڕی کۆبانی دا گەلی عەفرین، چی لە دەستیان هات کردیان. ئێستاش لە بەرامبەر هێرشی دژی عەفرین گەلی کۆبانێ و هەموو کوردستان چییان پێ بکرێت دەیکەن. بەشداری هەموو گەلی کوردستان وای کرد کە کۆبانێ سەرکەوێ، هەمان شت بۆ عەفرینیش دەبێ. ئارین میرکان، کە ڕۆحی بەرخۆدانی کۆبانێی گەش کرد، خەڵکی عەفرین بوو. ئەوڕۆش ئەوەی هەمان ڕۆحییەتی لە عەفرین نیشان دا، شەهید نەوال کۆبانێ-یه.»
لە کۆتاییدا عیسمهت شێخ حەسەن، سهرۆكی دهستهی پاراستنی كانتۆنی كۆبانێ ڕایگهیاند: بە بێ ئەوەی بڵێ ئەوانه ژن و منداڵن، ئەردۆغان دەیانکوژێ. پێویستە هیچ دەوڵەتێک پشتیوانی لەو تاوانبارە نەکات. کورد بە ساڵانه شەڕێکی ڕەوا دەکات، دەبێ یارمەتی کوردان بدەن. هەروەها پێویستە هەر کەسێک بەشداری پاراستنی عەفرین بێت و لە ناو ڕیزەکانی یەپەگە و یەپەژە جێ بگرێت.
ش. م