فه‌رمانداره‌تیی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دێمۆكرات - هه‌سه‌ده له بانگهوازییهكهیدا كه دره‌نگانی ئه‌مشه‌و بڵاوی كرده‌وه داوا له‌و سه‌رباز و چه‌كدارانه ده‌كات كه به‌بێ ویستی خۆیان چوونه‌ته ڕیزی سوپای توركیا بۆ دژایه‌تی عه‌فرین، خۆیان ڕاده‌ستی شه‌ڕڤانان بكه‌ن و ژیانیان پارێزراو ده‌بێت.
له بانگه‌وازییه‌كه‌دا هاتووه: ئه‌و سه‌ربازانه‌ی ناچاركراون بچنه ڕیزی شه‌ڕێكه‌وه كه شه‌ڕی ئه‌وان نییه، با خۆیان ڕهدهستی شه‌ڕڤانان بكه‌ن و ئێمه ژیانیان ده‌پارێزین.
هه‌سه‌ده ڕاشیدهگهیهنێت: «هاوڵاتیانی سووریا به‌هۆی بارودۆخی كه‌مپه‌كانی په‌نابه‌ران له توركیا چوونه‌ته ڕیزی شه‌ڕێكه‌وه كه هیچ په‌یوه‌ندی به ئه‌وانه‌وه نییه. هێزه‌كانی سووریای دێمۆكرات - هه‌سه‌ده، كه هه‌موو پێكهاته‌كانی سووریا له خۆ ده‌گرێت، وه‌ك له هه‌ڵوێسته‌كانیشی له تێكۆشاندا پیشانی داوه، بۆ تێرۆر ترسی مردنه و بۆ گه‌لانی سووریاش قه‌ڵغانی پاراستنه.»
هه‌سه‌ده له بانگهوازییهكهیدا ڕایگه‌یاندووه: «هه‌سه‌ده، هیوای یه‌كێتیی سووریای دوای جه‌نگی بنیات نا. بێ ئه‌وه‌ی جیاوازی بخاته نێوان گه‌لانی سووریا، دڵنیایی پێشهڕۆژێكی پارێزراوه بۆ ئه‌م وه‌ڵاته.»
فه‌رمانداره‌تیی گشتیی هه‌سه‌ده جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌وان دوژمنی هیچ كه‌س نین و مه‌ترسی نین بۆ هیچ كه‌س، به‌ڵام له ناوخۆی سووریادا به‌رخۆدان ده‌كه‌ن.
هه‌سه‌ده ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، له به‌رانبه‌ر ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی كه هه‌ڕه‌شه له گه‌ل، وه‌ڵات و دراوسێكان ده‌كه‌ن، شه‌ڕ ده‌كه‌ن.
هه‌سه‌ده له درێژه‌ی بانگه‌وازییه‌كه‌دا بۆ سه‌رباز و چه‌كداره ناچاركراوه‌كان نووسیویه‌تی: «هێزه‌كانمان ئاگادارن كه ئێوه ناچاركراون بكه‌ونه ئه‌م بارودۆخه‌وه. بۆیه هێزه‌كانمان بانگهێشتتان ده‌كات كه له هێڵه‌كانی پێكداداندا، له‌و شوێنانه‌ی كه ده‌زگه سیخوڕییه‌كان نه‌توانن بتانبینن و له پشته‌وه لێتان بده‌ن، خۆتان ڕاده‌ستی سه‌نگه‌ری هه‌ره نزیكی هێزه‌كانمان بكه‌ن.»
هه‌سه‌ده ڕێنمایی زیاتری سه‌رباز و چه‌كداره ناچاركراوه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێت: «به‌م شێوه‌یه خۆتان له مه‌ترسی بپارێزن و بۆ ئاگری ئه‌م شه‌ڕه مه‌بنه دار. هێزه‌كانی سووریای دێمۆكرات پاراستنی ژیانی ئێوه مسۆگه‌ر ده‌كات. به‌ر له‌وه‌ی بگه‌نه ئاستی په‌شیمانی، كه په‌شیمانی بێ فایده بێت، قه‌دری ئه‌م ده‌رفه‌ته بزانن و خۆتان ڕاده‌ستی هێزه‌كانمان بكه‌ن.»
ش. م