به‌رپرسی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كانی گه‌ل-ی سه‌ر به هێزه‌كانی سووریای دێمۆكرات - هه‌سه‌ده، ڕێدوور خه‌لیل ڕاگه‌یه‌نراێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند: ده‌وڵه‌تی توركیا به كوشتنی خه‌ڵكی سیڤیلی كیلیس، كۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنێت و ده‌یه‌وێت بیانوو بۆ داگیركردنی عه‌فرین دروست بكات.
خه‌لیل ڕایگه‌یاند، سوپای توركیا له به‌رانبه‌ر به‌رخۆدانی گه‌لی عه‌فرین و هێزه‌كانی هه‌سه‌ده هیچ ئه‌نجامێكی به‌ده‌ست نه‌هێناوه، بۆیه به هێرشه چه‌په‌ڵه‌كانی له دژی خه‌ڵكی سیڤیل، تاوانی جه‌نگ ده‌كات و خه‌ڵكی سیڤیلی عه‌فرین بۆردومان ده‌كات.
ڕێدوور خه‌لیل ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، ده‌وڵه‌تی توركیا له ڕێی هه‌واڵگریی توركیاوه، تۆپبارانی خه‌ڵكی سیڤیلی شاری كیلیس ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنێت و بیسه‌لمێنێت كه هێزه‌كانی هه‌سه‌ده خه‌ڵكی سیڤیل ده‌كه‌نه ئامانج.
به‌رپرسی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كانی گه‌ل-ی هه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، ئامانجی توركیا له تۆپباران كردنی كیلیس، دۆزینه‌وه‌ی بیانووه بۆ داگیركردنی عه‌فرین. داواشی له ڕای گشتی كرد له به‌رانبه‌ر ئه‌م كاره‌ی توركیا هه‌ستیار بن و با باش بزانن هێزه‌كانی ئێمه هه‌تا ئێستا خه‌ڵكی سیڤیلیان نه‌كردۆته ئامانج و له ئێستا و داهاتووشدا خه‌ڵكی سیڤیل ناكاته ئامانج.
ڕێدوور خه‌لیل ده‌ستنیشانیشی كرد، توركیا ده‌یه‌وێت به فشار كۆچبه‌رانی سووریا كه له كه‌مپه‌كانی توركیا ده‌مێننه‌وه، بیانخاته ڕیزی چه‌ته‌كانه‌وه و به‌كاریان بێنێت، ئه‌م كارانه به‌پێی قانوونه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان، تاوانی جه‌نگن و ده‌بێ قانوونه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان سزای ئه‌و كه‌سانه بده‌ن كه ئه‌م كارانه ده‌كه‌ن.
ش. م