له ڕاگهیهندراوهكهدا هه‌سه‌ده ئاشكرای كردووه له ئه‌نجامی شه‌ڕ و پێكدادانی شه‌وی ڕابردوو له كانتۆنی شه‌هبای هه‌رێمی عه‌فرین كه هه‌تا كاتژمێر ٥ی به‌ره‌به‌یانی به‌رده‌وام بووه، ١٣ سه‌رباز و چه‌ته‌ی توركیا كوژراون.
هه‌سه‌ده ڕایگه‌یاندووه، له كاتژمێر ١٢:٣٠ی شه‌وه‌وه شه‌ڕێكی سه‌خت ده‌ستی پێكردووه كاتێك هێزه‌كانی داگیركه‌ر هێرشیان كردۆته‌سه‌ر گوندی توێسێ. هێزه‌كانی ئێمه‌ش وه‌ڵامێكی توندی هێرشه‌كه‌یان داوه‌ته‌وه.
هه‌سه‌ده ڕاشیگه‌یاند: هێزه‌كانمان ٢ بنكه‌ی توركیایان له كلجبرینی سه‌ر به عه‌زاز و بنكه‌یه‌كی دیكه‌ی نزیك ماری، بنكه‌یه‌كی نزیك كه‌فره له نزیك گوندی ئهلشهئاله و بنكه‌یه‌كی چه‌ته‌كان له تل مالدیان به چه‌كی گران تۆپباران كرد.
هه‌سه‌ده ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، سوپای توركیا و چه‌ته‌كانی «قه‌ڵغانی ئه‌لفرات» ٥١ تۆپیان هاویشتۆته تل جیجان، به‌نداوی شه‌هبا، ئهلهسیه، تل مه‌دیق و تل ڕه‌فعه‌ت.
ش. م