هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر: ٢٣ چه‌ته كوژران
له قۆناغی دووه‌می هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر كه شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده دژی چه‌ته‌كانی داعش ده‌ستیان پێكردووه، شه‌ڕڤانان ٣ كیلۆمه‌تری دیكه‌یان ڕزگار كرد و ٢٣ چه‌ته‌ش كوژران.
له قۆناغی دووه‌می هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر كه شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده دژی چه‌ته‌كانی داعش ده‌ستیان پێكردووه، شه‌ڕڤانان ٣ كیلۆمه‌تری دیكه‌یان ڕزگار كرد و ٢٣ چه‌ته‌ش كوژران.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده) له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر-دا، ئاماری ٢ ڕۆژی ئاشكرا كرد. به گوێره‌ی ئاماره‌كه ڕووبه‌ری ٣ كیلۆمه‌تر ڕزگار كراوه و ٢٣ چه‌ته‌ی داعش‌یش كوژراون.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی قه‌سه‌ده:
«له قۆڵی بۆخازای سه‌روو ڕێكخراوی تێرۆریست له به‌رانبه‌ر خاڵه‌كانی هێزه‌كانمان كه به‌ر له ٢ ڕۆژ ڕزگاریان كردبوون، هێرشیان ئه‌نجام دا. هێزه‌كانمان دوێنێ جارێكی دیكه هێرشیان ئه‌نجام دایه‌وه و خاڵه‌كانیان گه‌ڕاندنه‌وه ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیان و ڕووبه‌ری ١ كیلۆمه‌تریان ڕزگار كرد. هه‌روه‌ها ٩ خاڵی دیكه‌ش له ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعش ڕزگار كران.
له شه‌ڕی ئه‌م قۆڵه‌دا، ٣ مین به بلدۆزهرێكی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی میندا ته‌قینه‌وه و سه‌ره‌ڕای زیانی مادی، مینی سێیه‌م به ئۆتۆمبێلی گواستنه‌وه‌ی چه‌كداره‌كاندا ته‌قیه‌وه و له ئه‌نجامدا ١٠ شه‌ڕڤانی ئێمه بریندار بوون كه دۆخی ته‌ندرووستیی یه‌كێكیان سه‌خته.
هه‌روه‌ها هه‌ر له‌م قۆڵه، فه‌رمانداره‌تیی مه‌یدانیی هێزه‌كانی ئێمه ده‌ستنیشانی كرد ٢٣ چه‌ته كوژراون كه یه‌كێكیان نیشانه‌شكێن بووه. له كاتی نیوه‌ڕۆشدا له هه‌مان ده‌ڤه‌ر ٢٠ چه‌ته كوژران و شه‌وی ڕابردووش ٢ چه‌ته كوژران.
له قۆڵی به‌رانبه‌ر به‌ره‌ی باخۆز تێرۆریستان هێرشێكیان له به‌رانبه‌ر ئه‌و خاڵانه ئه‌نجام دا كه پێشتر هێزه‌كانمان ڕزگاریان كردبوون. هێزه‌كانمان جارێكی دیكه هێرشیان كرده‌وه و ئه‌و خاڵانه‌یان كۆنتڕۆڵ كردنه‌وه و ١كم پێشڕه‌وییان كرد. هه‌روه‌ها ٧ خاڵی دیكه‌یان ڕزگار كرد. به‌گشتی ئه‌و ڕووبه‌ره‌ی ڕزگار كراوه تا ئێستا ٣ كیلۆمه‌تره.
هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان دوێنێش به‌شێوه‌یه‌كی چالاك به‌شدارییان له ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیدا كرد. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا فڕۆكه جه‌نگییه‌كان بنكه‌كانی چه‌ته‌كانیان كرده ئامانج و به مووشه‌ك هێرشیان كردنه‌سه‌ر. هه‌روه‌ها ده‌ڤه‌ره جێگیره‌كانی چه‌ته‌كانیشیان تۆپباران كرد.»
s.m