هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر: ٢٣ چه‌ته‌ی داعش كوژران
قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیردا له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ٢٣ چه‌ته‌ی داعش كوژراون.
قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیردا له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ٢٣ چه‌ته‌ی داعش كوژراون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك (قه‌سه‌ده) ئاماری شه‌ڕی ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی دواهه‌مین قۆناغی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیری بڵاوكرده‌وه كه له چوارچێوه‌ی شه‌ڕی نه‌هێشتنی تێرۆردا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوی قه‌سه‌ده شه‌ڕڤانان به‌رده‌وامن له پێشڕه‌وی و له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ٢٣ چه‌ته‌ی داعش له سنووری دێره‌زۆر كوژراون.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی قه‌سه‌ده:
به‌ره‌ی باخۆز
«له ئه‌نجامی شه‌ڕی نێوان شه‌ڕڤانانی ئێمه و تێرۆریستانی داعشدا، شه‌ڕڤانان ٥٠٠ مه‌تر پێشڕه‌وییان كرد و چه‌ندین تێرۆریست كوژران. شه‌ڕڤانانمان ٦ خاڵی دیكه‌یان دامه‌زراند و ده‌ستیشیان به‌سه‌ر بڕێك چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیدا گرت.
له شه‌ودا، شه‌ڕڤانان هێرشیان كرده سه‌ر بنكه‌كانی چه‌ته‌كان. له ئه‌نجامدا چه‌ندین چه‌ته كوژران و ده‌ستیش به‌سه‌ر بڕێك چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیدا گیرا. هه‌روه‌ها چه‌ندین مین پووچه‌ڵ كرانه‌وه كه له لایه‌ن چه‌ته‌كانه‌وه جێگیر كرابوون. فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌یی چه‌ندین بنكه‌ی چه‌ته‌كانیان كرده ئامانج. له‌م به‌ره‌یه جار جار شه‌ڕ دێته ئاراوه و تۆپباران ده‌كرێت.
به‌ره‌ی حه‌جین
له نێوان شه‌ڕڤانانی ئێمه و چه‌ته‌كاندا شه‌ڕ ڕووی دا و چه‌ندین كاتژمێر به‌رده‌وام بوو. تێرۆریستان له‌و شه‌ڕه‌دا هه‌موو جۆره چه‌كێكی قورسیان به‌كارهێنا. به‌ڵام له ئه‌نجامدا هیچ زیانێك به شه‌ڕڤانانی ئێمه نه‌كه‌وت و ژماره‌ی كوژراوه‌كان و ڕێژه‌ی زیانه‌كانی چه‌ته‌كانیش ڕوون نه‌بوویه‌وه. له‌م به‌ره‌یه ماوه ماوه له‌نێوان شه‌ڕڤانانی ئێمه و چه‌ته‌كاندا شه‌ڕ و تۆپباران ڕووده‌دات.
ئاماری شه‌ڕ:
- ٢٣ چه‌ته كوژران.
- فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی ٥ جار بنكه‌كانی تێرۆریستانیان كرده ئامانج.
- ٢ بنكه‌ی چه‌ته‌كان ڕووخێنران.
- شه‌ڕڤانان ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌كێكی م١٦، ٦ فیشه‌كی چه‌كی ئێس پی جی٩، ١٠ پاكه‌ت فیشه‌كی دۆشكه‌ی ٢٣، ٢ پاكه‌ت فیشه‌كی دۆشكه‌ی ١٢، بڕێك فیشه‌ك و ١١ فیشه‌كی ئاڕ پی جی-دا گرت.»
s.m