هێرشه‌كانی سه‌ر عه‌فرین به‌رده‌وامن
به‌پێی زانیارییه‌كان كۆپته‌رێكی جۆری كوبرا-ی سوپای توركیا هێرشی كردۆته‌سه‌ر گوندی حه‌مامێی سه‌ر به ناوچه‌ی جندرێس كه شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده چه‌ندین جار هێرشه‌كانی سه‌ر گونده‌كه‌یان تێكشكاندووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان كۆپته‌رێكی جۆری كوبرا-ی سوپای توركیا هێرشی كردۆته‌سه‌ر گوندی حه‌مامێی سه‌ر به ناوچه‌ی جندرێس كه شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده چه‌ندین جار هێرشه‌كانی سه‌ر گونده‌كه‌یان تێكشكاندووه.
سوپای داگیركه‌ری توركیا له ڕۆژی دوازده‌هه‌مین دا، به‌رده‌وامه له‌سه‌ر هێرشه‌كانی بۆ داگیركردنی عه‌فرین. به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌مڕۆ كۆپته‌ری له جۆری كوبرا هێرشی كردۆته سه‌ر گوندی حه‌مامێی ناوچه‌ی جندرێس.
گوندی حه‌مام ده‌یان جار له لایه‌ن سوپای داگیركه‌ره‌وه هێرشی كراوه‌ته‌سه‌ر، به‌ڵام هێرشه‌كان له لایه‌ن شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده تێكشكێنراون.
له لایه‌كی دیكه‌وه، سوپای داگیركه‌ر به چه‌كی گران هێرش ده‌كاته سه‌ر گونده‌كانی دیكمه‌تاش و عه‌ره‌بوێرانی عه‌فرین. هاوكات به كۆپته‌ر هێرش كرایه‌سه‌ر ناوچه‌ی بلبلێ و بۆمبارانی گوندی بوكێ كرا.
له ناوچه‌ی ڕاجۆ و ده‌وروبه‌ری، فڕۆكه جه‌نگییه‌كان گوندی شنگلێ-یان بۆردومان كرد. له گوندی شنگلێ شه‌ڕێكی سه‌خت له ئارادایه.
به‌پێی زانیارییه‌كان هێرشه‌كان له‌سه‌ر ناوچه‌ی شیێ به‌رده‌وامه، له هه‌مان كاتدا به چه‌كی گران هێرش ده‌كرێته‌سه‌ر گوندی تل مه‌دپ-ی كانتۆنی شه‌هبا.
له گوندی لبسكێ، له ئه‌نجامی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كاندا، ٢ چه‌ته‌ی سه‌ر به توركیا كوژران.
ش. م