هێزەکانى رزگاریی عەفرین راگەیاندراوێکیان لەبارەی چالاکیی هێزەکانیان لە رۆژانی ١٣ و ١٤ی ئایاردا بڵاوکردەوە و بەپێی ئەو راگەیاندراوە، بە لانیکەمەوە لە چالاکییەکانیاندا لە عەفرین، عەزاز و شێراوا ٤ چەتە و ٢ سەرباز کوژراون و ٥ چەتە و ٣ سەربازیش بریندار بوون.
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە:
"رۆژی ١٣ی ئایار هێزەکانمان لە عەفرین لە دژی چەتە داگیرکەرەکان چالاکییەکى سابوتاژیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا ٢ چەتە برینداربوون. هەروەها ٢ ئۆتۆمبێلی چەتەکان تێکشکێنران و زیانیش بە ئۆتۆمبێلێکى تری چەتەکان گەیشت.
هێزەکانمان لە بەردەوامیی چالاکییەکانیاندا لە هەرێمی عەزاز لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانى ٢ چالاکییان ئەنجامدا. لەو ٢ چالاکییەدا ٤ چەتە کوژران و ٣ چەتەى تریش بریندار بوون.
رۆژی ١٤ی ئایار هێزەکانمان لە گوندی کیمارێ لە ناوچەى شێراوای عەفرین لە دژی سوپای داگیرکەر چالاکییەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا ٢ سەرباز کوژران و ٣ سەربازی تریش بریندار بوون. هەروەها ئۆتۆمبێلێکى کاری ئەو سوپا داگیرکەر تێکشکێنرا.
لە ئەنجامی چالاکییەکانى ئەو ٢ رۆژەدا بە گشتی ٤ چەتە و ٢ سەرباز کوژراون و ٥ چەتە و ٣ سەربازیش بریندار بوون".
ژ.ت