هێزەکانی ڕزگاری عەفرین: لە چالاکییەکانی تۆڵەکردنەوەدا ٢ چەتە کوژران

لەدژی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی، هێزەکانمان لە چوارچێوەی تۆڵەکردنەوەدا لە چالاکییەکانیان بەردەوامن.

هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ڕایگەیاند، چالاکی تۆڵەکردنەوەکانیان بێ وەستان بەردەوامە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی هێزەکانی ڕزگاری عەفریندا، ئاماژە بەوەش کراوە:

"لە ٢٩ی تشرینی دووەم هێزەکانمان لە دەوروبەری گوندی ئەبلێی سەر بە هەرێمی باب لەدژی چەتەکانی بەناو بەرەی شام، چالاکییەکی بۆسەدانانەوەیان ئەنجام دا. لە ئاکامدا ٢ چەتە کوژران، یەکێکیشیان بریندار بوو".

ف.ق