هەسەدە ئه‌نجامی چواردەمین ڕۆژی «بەرخۆدانی سەردەم»ی ئاشکرا کرد
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دێمۆكرات - هەسەدە ئەنجامی شەڕی ئه‌مڕۆی کانتۆنی عەفرین و شەهبای له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕاگەیاند.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دێمۆكرات - هەسەدە ئەنجامی شەڕی ئه‌مڕۆی کانتۆنی عەفرین و شەهبای له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕاگەیاند.
هەسەدە ڕایگەیاند کە ٤ ئۆتۆمبێلی سەربازی سوپای تورکیا له لایه‌ن شه‌ڕڤانان تێكشكێنراون و بە دەیان سەربازی سوپای تورکیا و چەتەکانیشیان کوژراون.
جندرێس
سوپای تورکیا ناوەندی ناوچه‌ی جندرێس و گوندی حەمام-یان لە دوێنێ شەوه‌وه تاکو بەرەبەیانی ئه‌مڕۆ تۆپباران کرد. تۆپبارانه‌كه تا ئێستاش بەردەوامە. لە کاتژمێر ١٠، گەڕەکی رؤژئاوای جندرێس جارێکی دیكه تۆپباران کرا.
فڕۆکە سیخووڕییەکانی سوپای تورکیا به‌رده‌وام بەسەر ناوچەکەدا ده‌سوڕێنه‌وه.
ناوچەی شه‌را
هێزەکانمان جموجۆڵی هێزەکانی سوپای تورکیایان بە وردی چاودێری ده‌كرد، دواتر بە چەکی گران هێرشێکی بەربڵاویان کردە سەریان و ژماره‌یه‌كی بەرچاو لە سەربازانی تورکیا و چەتەکان کوژراو و برینداربوون.
لەهەمان ناوچەدا سوپای تورکیا گوندەکانی دیرسهوان، عەرەبوێران، چیای بافلۆن، فیلهتا، ئەلقادی-یان بە خەستی تۆپباران کرد.
بلبلێ
لە ناوچەی بلبلێ، سوپای تورکیا بە چەکی قورس و بە سوود وه‌رگرتن لە فڕۆکەی جه‌نگی، هێرشێکی بەرفره‌وانیان ده‌ستپێكرد و لەو قۆڵەوه توانییان كه‌مێك پێشڕه‌وی بکەن، هێزەکانی ئێمە ده‌ستوبرد وه‌ڵامییان دانه‌وه. لەو ناوچەیه‌دا تا بەرەبەیان شەڕێکی سه‌خت بەردەوام بوو.
هەر ئەمڕۆ سوپای تورکیا بە پاڵپشتی فڕۆکە جارێکی دیكه هێرشێکی بەربڵاوی دەست پێ‌کرد و ڕووبه‌ڕووی وه‌ڵامی شه‌ڕڤانانی ئێمە بوونەوە و لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا ژماره‌یه‌ك سەربازی سوپای تورکیا و چەتەکان کوژران و برینداربوون. هێزەکانمان توانییان چەندین ئۆتۆمبێلی سەربازی تێكبشكێنن.
شیێ
سوپای تورکیا لە کاتژمێر ١٠ی شەو تا ٢ی دەمەوبەیانی بە چەکی قورس ناوچەکەیان تۆپباران کرد. هەروەها لە نزیک گوندی خەلیل شه‌ڕڤانان لە چالاكییه‌كه‌دا ٢ پانزێر و ئۆتۆمبێلێكی سوپای تورکیایان تێك‌شكاند.
ماباتا
لە ئەنجامی چالاکیی شه‌ڕڤانانی هەسەدە لە دژی سوپای تورکیا، ٢ سەرباز کوژران.
ڕاجۆ
سوپای تورکیا و چه‌ته‌كانی ئه‌لقاعیده گوندەکانی عەلی بیسکا و مۆساكایان تۆپباران کرد. هەروەها فڕۆکە جه‌نگییه‌كان له کاتژمێر ٩ی بەیانی هەرێمی ڕاجۆ و چیاكانی گوندی جۆبانایان بۆردومان کرد. دواتریش تۆپخانەکانی سوپای تورکیا دەستیان کرد بە تۆپبارانی ناوچەکە.
شەڕڤانانی هەسەدە وه‌ڵامی ئەو هێرشانەیان دایەوە و لە ئەنجامدا سەرچەتهیهكی تابووری «شوهه‌دا بەدر» بە ناوی «ئەبوو عەباس» و ٣ چەتەی دیکە کوژران.
لە دەوروبەری «گردی کەڤرێ كه‌ر» شەڕێکی سه‌خت لەنێوان هێزەکانی هەسەدە و سوپای تورکیا و چه‌ته‌كانیان ڕوویدا. شەڕڤانان توانییان پاشەکشێ بە سوپای تورکیا بکەن.
هەر لە «کەڤرێ كه‌ر» شەڕڤانانی یەپەژە چالاکییه‌كیان ئەنجامدا و ئۆتۆمبێلێكی سوپای تورکیایان تێك‌شكاند.
مەیدانکێ
ئه‌مڕۆ ناوچەی مەیدانکێ بە خەستی تۆپباران کرا.
شەهبا
شەڕڤانان لە شاری ماری، له سێ شوێنەوە بە چەکی قورس هێرشیان کردە سەر سوپای تورکیا و چەتەکانی ئه‌لقاعیده و گوندی کلجبرینیان كرده ئامانج. هاوكات لە نزیک بەنداوی شەهبا شەڕێكی سه‌خت له‌نێوان هێزه‌كانمان و داگیركه‌ر ڕوویدا.
ش. م