٢٥هەمین ساڵیادی دامەزراندنی MLKP لە رۆژئاوای کوردستان پیرۆزکرا
پارتی مارکسیست لنینیست،کۆمۆنیست (MLKP) لە ڕۆژئاوا بە مەراسیمێکی بەشکۆ ٢٥هەمین ساڵی دامەزراندنی خۆی پیرۆزکرد.
پارتی مارکسیست لنینیست،کۆمۆنیست (MLKP) لە ڕۆژئاوا بە مەراسیمێکی بەشکۆ ٢٥هەمین ساڵی دامەزراندنی خۆی پیرۆزکرد.
چالاکییەکە لە ناوەندی سەربازی شەهید سەرکان یەکەمین شەهیدی مەلەکەپەیە لە ڕۆژئاوا بەڕێوە چوو. دەزگای بنەماڵەی شەهیدان، مەجلیسی سوریانییەکان، یەپەگە، یەپەژە، DKP/BOG, DKP-Yekîtî, MKP, TKP/ML, TÎKKO, TKEP/L, MLSPB بەشداری مەراسیمەکەبوون.
بەسەدان کەس لە شارەکانی حەسەکە، تل تەمەر، قامیشلوو، ئەبو راسێن، دێربسییە و سەریکانی بەشداری مەراسیمەکە بوون.
لەسەر ناوی MLKP/KKO ڤیان ئێسیان قسەی کرد ووتی: پارتەکەی ئێمە پارتییەکی ژنانە و رێکخستن کردنی ژنان ئەساسی خەباتە بۆمان. لە ڕۆژئاوا وسووریا ژنان پەروەردە دەکرێن. وەڵاتە کاپیتالیستەکان دەیانهەوێت کە ڕۆژهەڵاتی ناوین بکەنە گۆمی خۆێن. ژنان دەتوانن ڕێگە بەو پیلانانە نەدەن.
لەدرێژەی مەراسیمەکەدا لە سەرناوی ڕێکخستنی ڕۆژئاوای مەلەکەپە باران سەرحەد و لەسەرناوی یەپەگە یەپەژە حەمزە سەریکانی قسەیان کرد.
مەراسیمەکە بە پێشکەشکردنی چەند بڕگەیەکی هونەری لەلایەن گروپی شەهید هۆگر ودروشمان کۆتایی پێهات.
ک-ش