٣٨ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا ؛وازیان لەو حیزبە هێنا

٣٨ ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا بەهۆی بێدەنگیی سەرکردایەتی حیزبەکەیان لە هەمبەر هێرشی سوپای داگیرکەری تورکیا وچەتەکان بۆ سەر عەفرین ، دەستیان لە کار کێشایەوە و لەو حزبە چوونە دەرەوە.

 

ئەو ئەندامانە لە ڕاگەیەندراوەکەیان دا ئاماژەیان بەوە داوە، کە بەهۆی بێ هەڵوێستی و بێدەنگیی سەرکردایەتی حزبەکەیان لە هەمبەر هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین دەست لە کار دەکێشنەوە.

ڕاشیانگەیاندووە: سەرکردایەتی ئێمە لە تورکیا لەباوەشی دەزگەهەوڵگرییەکانی تورکیادان، لە کاتێکدا  لە ئەنجامی هێڕشی سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین بەدەیان ژن ، منداڵ و کەسی مەدەنی شەهید بونە ،کەچی سەرکردایەتی ئێمە دەمی نەکردووەتەوە .

هەروەها ڕایانگەیاند ؛کە ئێمە ساڵ و نیوێک پێش ئێستا داوامان لە حزبەکەمان کردبوو کە بە سیاسەتەکانیدا بچێتەوە، بەڵام هیچ هەنگاوێکیان بۆ ئەم مەبەستە هەڵ نەنا.