٣ ژنە داعش لە کاتی هەڵهاتنیان لە کامپی هول دەستگیرکران
٣ ژنە داعش کە هەوڵیاندا لەگەڵ گروپێکدا، کە خۆیان وەک گروپی هاوکاریی مرۆیی نیشان دابوو، رابکەن، بەڵام پلانەکەیان شکستی هێنا و دەستگیرکران.
٣ ژنە داعش کە هەوڵیاندا لەگەڵ گروپێکدا، کە خۆیان وەک گروپی هاوکاریی مرۆیی نیشان دابوو، رابکەن، بەڵام پلانەکەیان شکستی هێنا و دەستگیرکران.
٣ ژنە داعش هەوڵیاندا بە ئۆتۆمبێلی رێکخراوێکى هاوکاریی مرۆیی لە کامپی هۆل رابکەن.
ئەو ژنە داعشیان هەوڵیاندابوو بە تانکەر ئاوی رێکخراوێکى هاوکاریی مرۆیی رابکەن، بەڵام هەوڵەکەیان شکستیهێنا و دەستگیرکران. ژنە داعشە دەستگیرکراوەکان لە دانپیادانانەکانیاندا وتیان "تورکیا پارەی بۆ دابینکردوون و پلانی هەڵهاتنەکەى بۆ داڕشتون".
دوێنێش بە هەمان شێوە ٢ ژنە داعشیی ئۆزبەکی و چیچانی هەوڵیاندابوو بە تانکەری ئاو رابکەن، بەڵام لەلایەن هێزەکانى ئاسایشی ناوخۆوە دەستگیرکران.
ژ.ت