به‌بۆنه‌ی پازده‌هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنییه‌وه، ئه‌نجومه‌نی گشتیی پارتی یه‌كێتیی دیموكراتیك (په‌یه‌ده) به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
له سه‌ره‌تای به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، «په‌یه‌ده به‌ر له ١٥ ساڵ له قۆناغێكی هه‌ستیاردا دامه‌زرێنرا كه بارودۆخی ناوچه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یی گۆڕانكاری گه‌وره‌ی به‌سه‌رده‌هات و سیسته‌مێكی هه‌ژمونگه‌رای جیهانی ده‌ربازی ئاستێكی نوێ ده‌بوو. له‌سه‌ر پێویستیی هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رفره‌وان بۆ دۆخه‌كه، پێویستی بونیادنانی پارته‌كه زیاد بوو بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانكارییه‌كی دیموكراتیك له سووریا بێته ئاراوه و دۆزی نیشتیمانی و دۆزی كورد له سووریادا چاره‌سه‌ر بكرێت.»
«چاره‌سه‌ركردنی دۆزی كورد و دیموكراتیبوون له یه‌كتر جیاواز نین»
«ڕژێمی به‌عسی سووریا سیاسه‌تێكی زۆردارانه‌ی له به‌رانبه‌ر گه‌لانی سووریا به‌ڕێوه‌ده‌برد و نكۆڵی له هه‌بوونی دۆزی كورد له سووریا ده‌كرد، هه‌روه‌ها هه‌موو دیارده‌كانی ژیانی سیاسی له سووریا له‌ناوبرد و زیندانه‌كانی سووریا به تێكۆشه‌رانی په‌یه‌ده پڕكرانه‌وه. پارته‌كه‌مان له كاتی دامه‌زراندنییه‌وه تێده‌كۆشێت بۆ ئه‌وه‌ی دۆزی كورد له دۆزی به‌دیموكراتیكردن جیانه‌كرێته‌وه. هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ری خۆی بۆ به‌دیموكراتیكردنی سووریا و گشت ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین پێشنیاز كرد.»
له درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی په‌یه‌ده‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه په‌یه‌ده له‌سه‌ر ڕێگه‌ی ئازادی و چاره‌سه‌ركردنی دۆزی كورد زۆر شه‌هیدی داوه و دیارترینیان دامه‌زرێنه‌رانی په‌یه‌ده شه‌هید شیلان كۆبانێ و هه‌ڤاڵانی، عوسمان دادهلی، ئه‌حمه‌د حوسێن و دواتریش عیسا حسۆ و دواهه‌مینیشیان خالید كوتی-ن.
«به‌هاكانی شه‌هیدانی ئێمه بوون به میراتێكی فكری و ڕێكخراوه‌یی، له سایه‌ی ئه‌وه‌دا به ڕێبازه شۆڕشگێڕییه‌كان له مارسی ٢٠١١ به‌شداری نێو بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕیی سووریا بوو و رێگه‌ی سێیه‌می بۆ خۆی په‌سه‌ند كرد و پشتی به فكر و فه‌لسه‌فه‌ی ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان و نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتیك به‌ست به‌مه‌به‌ستی به‌دیهێنانی دیموكراتی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین. به گوێره‌ی فه‌لسه‌فه‌ی نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتیك شۆڕشی ١٩ی تهمووز له ساڵی ٢٠١٢دا هه‌ڵگیرسا و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتی به هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌یان پارتی و هێزه سیاسییه‌كانی كورد، عه‌ره‌ب، سوریانی و هه‌موو پێكهاته‌كانی دیكه‌ی ناوچه‌كه دامه‌زرێنرا. له سایه‌ی ئه‌م خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییه هه‌رێمه‌كانی ڕۆژاڤا و باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا له‌سه‌ر گرینگ‌ترین ڕێبازی ستراتیژی له پاراستنی ڕه‌وادا، له ڕێی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل و هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك توانی گورزی تووند له ڕێكخراوی تێرۆریستی داعش بدات و هه‌رێمه‌كه له هێرش و ئاڵۆزییه‌كان بپارێزێت.»
«ئه‌و سیسته‌مه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای نكۆڵی له ئیراده‌ی گه‌لان دامه‌زراوه، ده‌ڕوخێت»
له درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتیی په‌یه‌ده‌دا هاتووه، «نه‌خشه سیاسییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین كه به‌ر له نزیكه‌ی ١٠٠ ساڵ به‌بێ ئیراده‌ی گه‌لان دانراون، ئێستا له به‌رده‌م تێكشكاندان و ئاڵۆزییه‌كانی سووریاش نموونه‌ی ئه‌وه‌یه. هێزه سه‌رمایه‌دارییه‌كان به هه‌موو رێبازه‌كانی خۆیان هه‌وڵده‌ده‌ن چاره‌سه‌ریی ئاڵۆزییه‌كه دوابخه‌ن. هه‌تا ئێستا چاره‌سه‌رییه‌ك بۆ ئاڵۆزیی سووریا دانه‌نراوه. له‌به‌رئه‌وه پارته‌كه‌مان په‌یه‌ده به ڕێ و ڕێبازه سیاسییه دیموكراتییه‌كان پشتیوانی دیداره‌كانی نێوان ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموكراتیك (مه‌سه‌ده) و حكوومه‌تی شام ده‌كات.»
s.m