پۆلێك شه‌هیدی به‌رخۆدانی عه‌فرین به خاك سپێردران
له مه‌ڕاسیمێكدا به ئاماده‌بوونی سه‌دان هاوڵاتیی عه‌فرین، ته‌رمی شه‌هید ئا‌ڤێستا خابوور و ٢٣ شه‌هیدی دیكه‌ی به‌رخۆدانی عه‌فرین به خاك سپێردران.
له مه‌ڕاسیمێكدا به ئاماده‌بوونی سه‌دان هاوڵاتیی عه‌فرین، ته‌رمی شه‌هید ئا‌ڤێستا خابوور و ٢٣ شه‌هیدی دیكه‌ی به‌رخۆدانی عه‌فرین به خاك سپێردران.
سه‌دان هاوڵاتی له به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی ئاڤرین له عه‌فرین كۆبوونه‌وه و ته‌رمی شه‌هید ئا‌ڤێستا خابوور و ٢٣ شه‌ڕڤانی دیكه‌یان وه‌رگرته‌وه، دواتر به ڕێپێوان ڕوویان له مه‌یدانی گه‌ڕه‌كی عه‌فرینی نوێ كرد و له‌وێ مه‌ڕاسیمێكی شكۆدار به‌ڕێوه‌چوو.
له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا كه به ده‌قه‌یه‌ك ڕێزگرتن له شه‌هیدان ده‌ستی پێكرد، ئاسیا عه‌بدوڵا، هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ته‌ڤگه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی دێمۆكرات - ته‌ڤده‌م وتارێكی پێشكه‌ش كرد و وتی: ئه‌وه ١٠ ڕۆژه گه‌لی عه‌فرین به هاریكاریی شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده به‌رخۆ ده‌دات. هه‌رچه‌نده سوپای داگیركه‌ر هه‌موو جۆره چه‌ك و ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی سه‌ربازی به‌كاردێنێت، به‌ڵام له به‌رانبه‌ر فیداكاری شه‌ڕڤانان نه‌یتوانیوه هه‌نگاوێك به‌ره‌و عه‌فرین بنێت.
هه‌ر له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا، به‌هجه‌ت سه‌یدۆ، باوكی شه‌هید نیازی سه‌یدۆ قسه‌ی كرد و وتی: ئێمه به سوپای داگیركه‌ر ده‌ڵێین، هه‌رگیز دڕنده‌یی ئێوه نامانترسێنێ و هه‌رگیز ئیراده‌ی ئازادیخوازان ناشكێنرێت.
دواتر كاروانی شه‌هیدان به‌ره‌و گۆڕستانی «شه‌هید ئا‌ڤێستا» له گوندی كه‌فه‌رشیلێ چوو، هه‌روه‌ها ته‌رمی هاوڵاتیانی سیڤیلیش به‌ره‌و شارۆچكه‌ی دێرجه‌مال وه‌ڕێ كرا.
ناسنامه‌ی شه‌ڕڤانانی شه‌هید:
به‌هجه‌ت حه‌مۆ (دلپاك)، ئیبڕاهیم عه‌لی (ئالان)، ئه‌حمه‌د مه‌نان (ده‌شتی)، زه‌كه‌ریا قه‌هوه (زه‌كه‌ریا)، زه‌لووخ حه‌مۆ (ئا‌ڤێستا خابوور)، نێچیرڤان عه‌بدۆ (جوان به‌رخۆدان)، محه‌مه‌د محه‌مه‌د (باكوور ڕۆژاڤا)، محه‌مه‌د عه‌لی (هه‌رده‌م)، عومه‌ر ڕه‌شۆ (بۆتان)، ئه‌مینه ئیسماعیل (ئامارا عه‌فرین)، عه‌بدوڵا هابیل (باز)، ڕۆژهات عه‌فرین، ڕۆژهات مووسا، محه‌مه‌د هادی (باشوور سۆران)، عومه‌ر به‌كر (جوان عه‌فرین)، مه‌حموود سۆكۆ (زه‌رده‌شت).
ناسنامه‌ی شه‌هیدانی سیڤیل:
هۆریێ گه‌نۆ، فاتمه عه‌بدولره‌ب، هه‌نادی گه‌نۆ، حه‌سه‌ن گه‌نۆ، حسێن عه‌لی، ڕه‌وان ئه‌سوه‌د، كه‌مال گه‌نۆ (منداڵ)
ش. م