چه‌ته‌كانی توركیا له عه‌فرین هاوڵاتییان ده‌ڕفێنن
چه‌ته‌كانی ڕژێمی توركیای داگیركه‌ر ٢ هاوڵاتیی سیڤیلی دیكه‌یان له عه‌فرین ڕفاند.
چه‌ته‌كانی ڕژێمی توركیای داگیركه‌ر ٢ هاوڵاتیی سیڤیلی دیكه‌یان له عه‌فرین ڕفاند.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان كه به ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF) گه‌یشتوون، گرووپی «به‌ره‌ی شام»ی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر له گه‌ڕه‌كی ئه‌شره‌فیه‌ی ناوه‌ندی شاری عه‌فرین ٢ هاوڵاتیی سیڤیلیان به ناوه‌كانی ڕێزان ئهدلۆ و ئه‌حمه‌د شێخ بریم ڕفاندووه و چاره‌نووسیان دیار نییه.
له لایه‌كی دیكه‌وه چه‌ته‌كان هاوڵاتی حه‌لیمه مووسا و گولێ نوور-یان ئازاد كرد كه له گوندی مه‌یدانا ڕفێندرابوون. هه‌ردوو هاوڵاتییه سیڤیلهكه ماوه‌ی ٢ مانگ بوو هیچ زانیارییه‌ك ده‌رباره‌ی چاره‌نووسیان نه‌بوو. له دوای ئازادبوونیشیان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كرد كه به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه توندوتیژییان له به‌رانبه‌ر كراوه.
هێزه‌كانی داگیركه‌ر هه‌موو ڕۆژێك له هه‌رێمی عه‌فرین هاوڵاتییانی سیڤیل ده‌ڕفێنن، ئه‌شكه‌نجه‌یان ده‌ده‌ن و ماڵ و موڵكیان تاڵان ده‌كه‌ن. له ٢٠ی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ به‌دواوه كه هێرشه‌كانی داگیركاری ده‌ستیانپێكرد، هه‌زاران هاوڵاتیی عه‌فرین ئه‌م ئازاره‌یان چه‌شتووه. داگیركه‌ران له عه‌فرین كۆمه‌ڵكوژی، كوشتن، ئه‌شكه‌نجه، ده‌ستدرێژی و تاڵانكاری ده‌كه‌ن كه ئه‌مانه‌ش به تاوانی جه‌نگ داده‌نرێن.
s.m