چه‌ته‌كانی توركیا له عه‌فرین ٢ برای ئێزدییان ڕفاند
سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی له عه‌فرین ٢ برای ئێزدییان ڕفاند. پێشتریش كه‌سوكاری ئه‌و ٢ برایه له لایه‌ن چه‌ته‌كانه‌وه كوژرا بوون.
سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی له عه‌فرین ٢ برای ئێزدییان ڕفاند. پێشتریش كه‌سوكاری ئه‌و ٢ برایه له لایه‌ن چه‌ته‌كانه‌وه كوژرا بوون.
چه‌ته‌كانی جه‌یشی ئیسلام كه سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركهرن، ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ڕێگه‌ی تیرینده-ی عه‌فرین هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵێكی ئێزدی و ٢ برای ئێزدییان به ناوه‌كانی عه‌بدۆ حامكه (٦٤ ساڵان) و به‌حری حامكه (٦٠ ساڵان) ڕفاندووه.
جێگه‌ی باسه، خوشكی به‌حری و عه‌بدۆ كه ناوی فاتمه حامكه (٦٦ ساڵان) بوو، له ٢٥ی حوزه‌یراندا له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك له ماڵه‌كه‌یان كه چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا هاویشتبوویان، ژیانی له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها فاتمه حه‌مكه پێشتر هاوژینه‌كه‌ی له لایه‌ن چه‌ته‌كانه‌وه ڕفێنرابوو و به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه ئه‌شكه‌نجه درابوو.
s.m