چەتەکانی ئەنەکەسە بەشداری لە هێرشەکانی سەر عەفرین دەکەن

دەستە چەتەکانی ئەنەکەسە کە پێشتر بە هێرش بۆسەر شێخ مەقسوود دژایەتیی شۆڕشی ڕۆژئاوایان کردبوو، ئەم جارە بەشداری هێرش بۆ سەر کانتۆنی عەفرین بوون لەگەڵ سوپای تورک.

 

سەرچەتەیەک بە ناوی ئازاد شەهبۆ کە سەرۆکی دەستە چەتەکانی نوخبەیە و لە کاتی هێرش بۆ سەریکانی دا لەگەڵ دەستەچەتەی ئازادی بەشداربوبوو لەو هێرشەدا و لە هێرشەکانی سەر جەرابلوس و عەزاز لەلایەن سوپای تورکیشەوە بەشداری کردووە، ئەم جارە هاوکاری سوپای تورک دەکات بۆ هێرش بۆ سەر عەفرین.

ئازاد شەهبۆ دەستەی چەتەکانی ئازادیی لە کانتۆنی شەهبا دامەزراند و هێرشی کردە سەر شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل- یەپەگە، دەستەی چەتەکانی ئازادی لە دەستپێکی دامەزرانیانەوە فەرمان لە میتی تورک وەردەگرن و هێرش دەکەنە سەر دەستکەوتەکانی گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان.

ئازاد شەهبۆ بە ئاژانسی هەواڵی ئانادۆڵی تورکی وتووە، کە بەشداری دەکات لە ئۆپەراسیۆنی هێرش بۆ سەر عەفرین دا و هێزەکانی یەپەگەشی بە خائین و داردەستی ڕژێمی سوریا ناوزەدکردووە.