چەتەکانی دەوڵەتی تورکیا حەلەب تۆپباران دەکەن

گروپە چەتەکانی سەربە دەولەتی تورکیای داگیرکەر لە گەڕەکی جەمعیەتی زەهرا لە نزیک شاری حەلەب، کۆلانی ئەل نیل-ی حەلەبی بە دوو موشەکی لە جۆری فێل کردە ئامانج.

بەپێی هەواڵی ئاژانی هەواڵنیری هاوار لە ئەنجامی ئەوهێرشەدا چەند هاووڵاتی مەدەنی برینداربوون و زیانی مادی گەیشتووەتە ماڵی هاووڵاتیان.

دوێنێ ئێوارەش جەتەکانی دەوڵەتی تورکیا گەڕەکی حەمدانیەی شاری حەلەب-یان تۆپباران کرد. لەئەنجامی ئەو هێرشەدا ٥ هاووڵاتی مەدەنی بریندار بوون. شایانی باسە  ئەم هێرشە لە کاتێکدایەکە لەنێوان رووسیا وتورکیا پەیمانی دروستکردنی ناوچەیەکی پارێزراو لە ڕۆژئاوای شاری حەلەب ئیمزاکراوە.

ک-ش