کۆنگرەی دوویەمینیYCR بەردەوامە

کۆنگرەی دوویەمینی یەکیەتی جەوانانی رۆژئاوا(YCR) لە ساڵۆنی چاندوهونەری شارۆچکەی ڕمێڵان بە ئامادەبوونی ٥هەزارئەندام لەڕۆژی دوویەمینی خۆیدا بەردەوامە.

 

لە شارۆچکەی ڕمێڵان-ی قامیشلو لەدوێنێوە بەدروشمی" بەتێکۆشانی جەوانانی شۆڕشگێڕ ئێمە سووریایەکی ئازاد و دیموکراتیک دابمەزرێنین" دوویەمین کۆنگرەی یەکیەتی جەوانانی ڕۆژئاوا (YCR)دەستی پێکرد. ٥ هەزار گەنج لەباکووری سووریا وڕۆژهەڵاتی سووریاوە بەشداری لەم کۆنگرەیەدا دەکەن.

لە ڕۆژی یەکەمی کۆنگرەکەدا، میوان و رێکخراوەکان پەیامەکانیان ئاراستەی کۆنگرەکەکرد. هەروەها چەندین وتارپێشکەش کرا و باس لەگرینگی ڕۆڵی گەنجان کرا بۆ دامەزراندنی کۆمەڵگەیەکی ئازاد وئەخلاقی.

ئەمڕؤش دوویەمین رۆژی کۆنگرەکە لە ساڵۆنی ناوەندی چاند وهوونەری تیگران-ی شارۆچکەی رمێڵان بەردەوام دەکات.

ڕاپۆرتی کاروخەباتی سێ ساڵەی (یەجەرە )بۆ ئەندامانی کۆنگرە خوێندرایەوە. هەروەها ئەمڕۆ ڕەش نووسی پڕۆژە و پلانسای خەبات ، هەڵبژاردنی مەجلیسی جەوانان و وتنی کۆتایی کۆنگرە ئەنجام دەدرێت.

ک-ش