سەندیکای STUC: ئازادی ئۆجالان بنەمای چارەسەری ئاشتییانەیە

کۆنگرەی یەکێتی سەندیکاکانی سکۆتلەندا (STUC) نامەیەکی ئاڕاستەی وەزارەتی دەرەوەی شانشینی یەکگرتوو کرد و لە نامەکەدا هاتووە: "پەیوەست بە ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان هەنگاوبنێت." داڤی مۆخهامی ئەندامی سەندیکا وتی: "عەبدوڵا ئۆجالان شەڕڤانێکی ئازادییە."

تێکۆشان لەدژی گۆشەگیری ئیمراڵی

لە سکۆتلەندا کۆنگرەی یەکێتی سەندیکاکانی ستکۆتلەندا (STUC) کە ٥٥٠ هەزار ئەندام لە ٤٠ سەندیکا، وە ٢٠ ئەنجومەنی سەندیکایی هەیە. بە بۆنەی دووەمین ساڵوەگەڕی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان' نامەیەکی نارد بۆ داڤید لاممی وەزیری دەرەوە بەریتانیا (شانشینی یەکگرتوو). لە بارەی نامەناردنەکەی سەندیکاوە، داڤی مۆخهان یاریدەدەری سکرتێری گشتی STUC لە دووەمین ساڵوەگەڕی هەڵمەتەکەدا لە پێش بینای سەندیکاکە ڕاگەیاندراوێکی دا و ئاماژەی بە گۆشەگیری ٢٥ ساڵەی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد و وتی: "ئۆجالان شەڕڤانی ئازادییە، نوێنەر و سەرچاوەی گەلەکەیەتی. بۆیە پێویستە ئینگلتەرا فشار لە تورکیا  و داوای ئازدکردنی ئۆجلان بکات."

'پێویستە دەوڵەتان هەڵوێست وەرگرن'        

سکرتێری گشتی STUC ڕۆزا فۆیەر کە بە واژۆی خۆیەوە نامەکەی بەناونیشانی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان' بۆ وەزیری دەرەوە ناردووە. ئاماژەی بە ناوەڕۆکی کردوو وتی: " لە نامەکەدا ئاماژەکراوە بەوەی ماوەی چەندین ساڵە لە نزیکەوە ئاگاداری فشارەکانی دەوڵەتانی تورکیا، ئێران، سوریا  و عێراقین لەسەر گەلی کورد و هەموو ئەوانەمان لەگەڵ وەزیری پێشوی دەرەوەدا هاوبەشیپێکردووە. باوەڕمان وایە چارەسەری هەموو کێشەکان عەبدوڵا ئۆجالان و ئازادکردنێتی. وە گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجالان شێوازێکە لە ئەشکەنجە و نابێت هیچ دەوڵەتێک لەبەرامبەر ئەم پێشێلکارییەدا بێدەنگ بێت."

داواکاری لە حکومەتی شانشینی یەکگرتوو

لە نامەکەی STUCدا داوا لە حکومەتی شانشینی یەکگرتوو کراوە لەبارەی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە هەنگاوی پێویست بنێت و ئەم دواکاریانە هاتووە:

"تکاتان لێدەکەین بەناوی حکومەتی شانشینی یەکگرتووەوە داوا لە حکومەتی تورک بکەن ڕێگە بە چاوپێکەوتنی عەبدوڵا ئۆجالان لەگەڵ پارێزەر و بنەماڵەکەیدا بکات. وەک هەنگاوێک گرنگ پەیوەست بە چارەسەری پرسەکانی کوردەوە لە تورکیادا، ئۆجالان بەربدرێت.

-داواتان لێدەکەین ئاگاداری کۆنسەی ئەوروپی  و سی پی تی بکەنەوە، سەبارەت بە سەردانی ئیمراڵی زانیاری زیاتر بڵاوبکەنەوە کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنن.

-دواتان لێدەکەین پەیوەست بە دۆخی ئۆجالان و گفتوگۆکان دەربارەی پرسی کورد، لە ڕێگەی ئێمەوە زانیاری بدەن بە کۆمەڵگەی کوردی لە سکۆتلەندا."