گرووپێکی چەتەکانی قه‌ڵغانی فورات، خۆی ڕادەستی شەڕڤانان کرد
ئەنجومەنی سەربازیی منبج؛ دەربارەی ئەو کەسانەی وازیان لە چەتەکانی تورکیا هێناوە، ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوکردەوە
ئەنجومەنی سەربازیی منبج؛ دەربارەی ئەو کەسانەی وازیان لە چەتەکانی تورکیا هێناوە، ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوکردەوە
ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی سەربازیی منبج، ڕایگەیاند؛ ٦ ئەندامی گرووپی «ئەحرار ئەلشەرقیە»ی سەر بە چەتەکانی قه‌ڵغانی فورات، بەهۆی ڕەزامەند نەبوونیان لە هێرشی سەر عەفرین، وازیان لە گرووپەکەیان هێناوە و ڕوویان لەو هەرێمانە كردووه کە بە دەست ئەنجومەنی سەربازیی منبج-ه‌وه‌یه. ئەو کەسانه دوای لێپرسینەوە ئازاد کراون.
لە ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووە: هه‌ندێك لەو ئەندامانەی کە لەلایەن گرووپەکانی قه‌ڵغانی فوراتەوە فریو دراون، به‌هۆی ناڕازیبوون له هێرشه‌كانی سه‌ر عه‌فرین، وازیان لە گرووپەکەیان هێناوە.
هاوكات ئەو کەسانەی خۆیان ڕاده‌ست كردووه، بە ڕاگه‌یه‌ندراوێك ئاشکرایان کرد؛ ئەوان ئامادە نین شەڕی گه‌لی کورد و پێکهاتەکانی دیکەی هەرێمەکە لە کانتۆنی ئارامی کۆبانێ بکەن. هەروەها باسیان لەوەش کردووە کە ئەو کارەیان ڕووبەڕووی پێشوازی گەرمی ئەنجومەنی سەربازی منبج بووه‌ته‌وه و هەموو ئەو بانگه‌شانه‌ی کە دەربارەی ئەوانەوە لەلایەن ئەو گرووپانەوە دەگوترێت، درۆیە.
ش. م