گروپە چەتەکان لە تلتەمر بەربونەوە یەکتر
گروپە چەتەکانى دەوڵەتى تورکی داگیرکەر لە رۆژئاواى تلتەمر بەربوونە یەکتر و بوو بە شەڕیان. لەو ناوچەیەدا لە نێوان چەتەکاندا شەڕێکى قورس لە ئارادایە.
گروپە چەتەکانى دەوڵەتى تورکی داگیرکەر لە رۆژئاواى تلتەمر بەربوونە یەکتر و بوو بە شەڕیان. لەو ناوچەیەدا لە نێوان چەتەکاندا شەڕێکى قورس لە ئارادایە.
لە گوندەکانى داودییە و ئەریشێ لە تلتەمر، کە لەلایەن دەوڵەتى تورک و گروپە چەتەکانەوە داگیرکراوە، گروپە چەتەکان بەر بوونەیەکتر و لە ناوخۆیاندا بوو بە شەڕیان.
بەپێی زانیارییەکان گروپی چەتەکانى سوڵتان موراد و فیرقەتی حەمزەی سەر بە دەوڵەتى تورکی داگیرکەر بەربوونەتە یەکتر و بووە بە شەڕیان. لە ناو چەتەکاندا شەڕێکى قورس لە ئارادایە و چەندین جۆر چەک لە دژی یەکتر بەکار دەهێنن.
لە زۆرێک لە شوێنەکانى وەک عەفرین، شەهبا و باب و جەرابلوس و ناوچە داگیرکراوەکانى تردا زۆر جار لە ناوچە گروپە چەتە داگیرکەر و بەکرێگیراوانى دەوڵەتى تورکدا شەڕ روودەدا و زۆربەى شەڕەکانیشیان لەسەر رێککنەکەوتنیانە لەسەر بەشکردنی ئەو دزی و تاڵانییەی لەو ناوچانەدا ئەنجامی دەدەن.
ژ.ت