گوندەکانی تەل تەمر تۆپباران، دواتر تالان دەکرێن
هێزە داگیرکەرەکانی تورک گوندەکانی تەل تەمر بۆردومان دەکەن و دواتر بۆ تاڵانکردن هێرش دەبەنە سەریان.
هێزە داگیرکەرەکانی تورک گوندەکانی تەل تەمر بۆردومان دەکەن و دواتر بۆ تاڵانکردن هێرش دەبەنە سەریان.
بەپێی زانیارییەکان، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندەکانی قاسمیە، ڕەشیدیە و ڕەیحانە، دوای ئەوەی داگیری دەکەن ماڵ و حاڵی هاوڵاتیان بە تاڵان دەبەن.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندەکانی ئاشووری و سریانیەکان تۆپباران دەکەن. کاتژمێر ١٣:٥٠ گوندی تەل تەویلە بووە ئامانجی بۆردومانەکان.