«پێویسته گەلی ئەرمەن لەگەڵ عەفرین بن»
کەشیشیان: هەموو گەلی ئەرمەنی و ڕێکخراوەکانیان دەبێ لە گەڵ گەلی عەفرین بن. ئەگەر ئەردۆغان بە مەبەستەکانی خۆی بگات، نه كورد دهتوانن لەسەر ئەم خاکە بژین نه ئهرمهنی.
کەشیشیان: هەموو گەلی ئەرمەنی و ڕێکخراوەکانیان دەبێ لە گەڵ گەلی عەفرین بن. ئەگەر ئەردۆغان بە مەبەستەکانی خۆی بگات، نه كورد دهتوانن لەسەر ئەم خاکە بژین نه ئهرمهنی.
ئەرمەنییهكانی سەرێکانی داوا له هەموو ئەرمەنییەکانی جیهان دەکەن کە لە دژی ههوڵدانی داگیرکردنی عەفرین ڕاوەستن و لەو بارەیهوە هەڵوێستی خۆیان پیشان بدەن. ئهرمهنییهك دەڵێت: «من ئامادەم بەو تەمەنەی خۆمەوە چەک هەڵگرم و لە عەفرین شەڕ بکەم.»
ئارا کەشیشیان، هاووڵاتییەکی ئەرمەنییە که لە شاری سەرێکانیی ڕۆژئاوا دەژی. بنەماڵەکەی لە سالی ١٩٢٠ لەبەر کۆمەڵکوژکردنی ئەرمەنییهكان لە فارقینی باکووری کوردستانەوە كۆچیان كردووه بۆ سەرێکانی. کەشیشیان زمانی کوردی و عەرەبیش به باشی دهزانێت.
لە کاتی قڕکردنی ئەرمەنییەکان لە تورکیا، لەنێو بنەماڵەیەکی ٧٠ کەسیدا کە لە فارقین دەژیان، تەنیا باپیری ئەو ڕزگاری بووه. کەشیشیان دەڵێت: ئەوەی ئێستا ئەردۆغان دەیکات هەمان بیرکردنەوە و زیهنیهتی ئەو کاته کە خاکی خەڵکیان داگیر دەکرد، گەلی ناوچەکەیان پاکتاو دەکرد و خەڵکانی دیکەیان دێنا لە جێی ئهوان نیشتەجێیان دەکرد، ئێستا ئەردۆغانیش وادەکات. کەشیشیان دەشڵێت: ئەردۆغان دهیهوێت گەلی ئەرمەنی لەناو بەرێت، دهیهوێت گەلی ئەرمەنی لە قامیشلۆ، لوبنان و حهلهب وەدەرنێت و ڕەوانەی هەندەرانیان بکات. بەو شێوەیە دهیهوێت ئەوان لە ڕەچەڵەکی خۆیان دوور بخاتهوه.
ئهو هاوڵاتییه ئهرمهنییه وتی: «هێرشی دەوڵەتی تورکیا، هێرشه بۆ سەر سیستەمی خۆبهڕێوهبهری دێمۆکراتی و خۆبهڕێوهبهری گەلان. ئەردۆغان هێرشی کردووەتە سەر عەفرین، گەلی عەفرینیش لە بەرخۆدانییەکی بێ وێنە دایە. ئێمە لەو باوەڕەداین که بەرخۆدانی گەلی عەفرین، کۆتایی به ئەردۆغان دێنێت. ئێمە هەموومان به خێزانەوە ئامادەین چەک هەڵگرین و پارێزگاری لە عەفرین بکەین. ئێمە هەتا دوایی به سیستەمی دێمۆکراتی و یەپەگە دڵخۆشین و سەرکەوتنیش هەر بۆ ئێمەیە.»
کەشیشیان لە کۆتاییدا وتی: '«پێویستە هەموو گەلی ئەرمەنی و ڕێکخراوەکانیان، پاڵپشتی عەفرین بکەن. ئەگەر ئەردۆغان له عەفرین بە ئامانجەکانی بگات، لەسەر ئەو خاکە نە ئەرمەنی و نە کورد و نە مەسیحی ناهێڵێت. لێرەوە بانگ لە هەموو گەلی ئەرمەنی دەکەم بە هەرجۆرێک کە بۆیان دەکرێت پاڵپشتی له خۆڕاگری کچان و کوڕانی عەفرین بکەن.»