گەنجانی منبج سەفەربەریان ڕاگەیاند

لە منبج گەنجان دژی داگیرکاری و هێرشەکانی ڕژێمی تورکیان سەفەربەریان راگەیاند.

 

ئەمڕۆ، لە منبج کار و چالاکیەکانی یەکەمین کۆنگرەی ئەنجومەنی گەنجان هەرێمەکە بەڕێوەچوو.

کۆنگرە کە لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی یاسادانانی خۆبەرێوەبەری ئەنجامدرا، دەیان لە گەنجانی باکوری سوریا تێیدا بەشدار بوون، هەمووان پێکەوە لە دژی ئەو هێرشانەی ڕژێمی تورک دەیانکاتە سەر عەفرین و باکوری سوریا، سەفەربەریان ڕاگەیاند و ئاشکرایان کرد: عەفرین تەنها نییە، دەستە خوشکی منبجە.

هەروەها ڕایانگەیاند: عەفرین و منبج دەبنە گۆڕستانی حەز و ئارەزوەکان و سەرباز و چەتەکانی ئەردۆغان.

لە ئێستاشدا کار و چالاکیەکانی  چالاکیەکانی یەکەمین کۆنگرەی ئەنجومەنی گەنجانی منبج بە گفتوگۆکردن لە سەر پەیڕەوی ناخۆ بەردەوامە.

 

هـ.هـ