یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاشكرای كرد، هێزه تایبه‌ته‌كانی یه‌كینه‌كانی دژه‌تێرۆر (YAT)ی سه‌ر به یه‌په‌گه هه‌وڵی چه‌ند كه‌سانێكی نه‌ناسراویان پووچه‌ڵكردووه‌ته‌وه كه هه‌وڵیانداوه مینێك به ئۆتۆمبێلی هێزه‌كانیاندا بته‌قێننه‌وه.
یه‌په‌گه ڕایگه‌یاند: «ڕێكه‌وتی ٤ی تشرینی یه‌كه‌م\١٢ی ڕه‌زبه‌ر كاتژمێر ٧-٨، له لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه له حه‌سه‌كه مینێك بۆ ئۆتۆمبێلێكی سه‌ر به هێزه‌كانمان دانراوه. دوای ئه‌وه‌ی یه‌كینه‌كانمان شوێنی مینه‌كه‌یان ئاشكرا كرد، ده‌سته‌ی پسپۆڕی ته‌قه‌مه‌نی خۆیان گه‌یانده شوێنی ڕووداوه‌كه و مینه‌كه‌یان پووچه‌ڵ كرده‌وه. هه‌ڵمه‌ته‌كه هیچ زیانێكی مادی و گیانی لێنه‌كه‌وته‌وه. له دوای پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی مینه‌كه، به ئامانجی گرتنی ئه‌و كه‌سانه‌ی مینه‌كه‌یان جێگیر كردووه، هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان و پشكنین ده‌ستی پێكردووه. جگه له‌و بۆمبه‌ی پووچه‌ڵ كراوه‌ته‌وه، ده‌ست به‌سه‌ر ٣كیلۆ گرام ته‌قه‌مه‌نی و كه‌لوپه‌لی ته‌قه‌مه‌نی و تهلهفۆنێكدا گیراوه.»
s.m